Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 19 ئایار 2016

ڕێكەوتنەكەی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی و سەغڵەتبونی پارتی

بەروار : 19 ئایار 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

14030_500305420109765_5193178015352720753_n.jpg

 

ڕێكەوتننامەكەی هەردو لایەنە سیاسیەكە، بۆ بەهێزكردنی بنەماڵە و تاكە كەس و دابەشكردنی پۆستی سیاسی و بەرژەوەندی حزبی نیە، ڕەوشی خراپی ئابوری و سیاسی و یاسادانان و گوزەرانی تێكچوی خەڵك و هەرێمی كوردستان بۆ باری ئاسایی خۆیان دەگەڕێنێتەوە، مادە و بڕگەكانی ڕونن و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بێ گرفت بە دەستیان گەیشت.

ڕێككەوتنەكە یەكێكە لەباشترین بژاردەكان و زۆرینەیش بە ئەرێنی دەیبینن و هیوایان لەسەر هەڵچنیوە، لەبەرامبەر ستەمی پارتی و ئەو قەیرانە هەمەلایەنەی بە مەبەست دروستیكردوە و داڕمانی باری ئابوری و بازاڕ و پەكخستنی پەرلەمان و حكومەت و شڵەژاندنی باری كۆمەڵایەتی و ئاسایشی گشتی و لێكهەڵوەشاندنەوەی سیستەمی موچە و دارایی، هاوتەریبیش بەردەوامیدان بە جەور و سەركوتكردنی دەنگی ناڕازی و داخوازی خەڵك و هەوڵدان بۆ دەستەمۆ كردنیان، ئەم ڕێككەوتنەی لەپێناوی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی سیاسی و باشكردنی ڕەوشەكە بە گشتی هێنایە كایەوە، هەڵبەتە بێدەنگی چەند مانگەی بەڕێز نەوشیروان مستەفا پەیوەندی بەم دەرەنجامەوە هەبو.

ئێستا تەنیا پارتی بەم ڕێككەوتنە قەڵسە و تا دوا ڕادە سەغڵەت و هەناسە توندە، لەكاتێكدا خەڵك لەمێژە خەون بە نزیكبونەوە و ڕێككەوتنی یەكێتی و گۆڕانەوە دەبینن، چونكە ناكۆكی هەردو لایەن زۆرترین زیانی بە كوردستان بە گشتی و ئەم زۆنە گەیاندوە و پارتیش زۆرترین سودی لەو ناكۆكیانە بینیوە
.
ڕێككەوتننامەكە پشتگیری لەسیستەمی پەرلەمانی و دەزگای دادوەری و ڕونكاری ئابوری و گەشەی كۆمەڵایەتی و جوڵەی بازاڕ و پەروەردە و گەشەی بوارەكانیتر دەكات و ڕێگە بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و رێزگرتن لەئیرادەی خەڵك خۆش دەكات، تا بیانپەرژێتە سەر خزمەتكردن و گەشەپێدانی سیستەمی سیاسی، كەچی پارتی ئەم خاڵە گرنگانە بە مەترسی دەبینێت.

پارتی لەدابەشبون و ناكۆكی و تەم و مژی سیاسی و كۆمەڵایەتی و تێكچونی باری ئابوری و قەیرانی یەك لەسەر یەك سودمەندە، بۆیە دژی ڕێككەوتننامەكەیە.

كەواتە پێویستە ئەو لیژنەیەی لەڕێككەوتننامەكەدا باسكراوە، بۆ سەرپەرشتیكردن و بە دواداچونی خاڵەكانی ڕێككەوتنەكە زو دەست بە كار بێت و هەوڵی جێبەجێكردنی بە خێرایی مادە و بڕگەكانی لەزەمەنی دیاریكراوە وە بدەن و پەلەیش بکرێت لەنزیککردنەوەی لایەنە سیاسیەکانیتری هەرێمی کوردستان بۆ ناو ڕێککەوتننامەکە.

تا دوا سنوری ماوەی ڕێككەوتنەكە داخوازیەكانی خەڵك بە هەند وەربگیرێت و جێبەجێ بكرێن، گوێ بە هەڕەشەی بێ بنەمای ئەو كەس و لایەنە نەدرێت، كە دژ بە ئیرادەی بەهێزی ناوخۆییە و مەلە لەئاوی لێڵدا دەكات و یاری بە ژیان و گوزەرانی خەڵكەوە دەكات، بەڵكو پێویستە بە ئیرادەی پتەوە وە و داخوازی بێ وچانەوە كار لەسەر بە پراكتیككردن و جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەكە بكەن و قەیرانەکان لاواز بکەن.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە