Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2016

بەووێنە:ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ له‌ناو بازاڕ چی ده‌كا؟

بەروار : 21 ئه‌یلول 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

2192016145450_374ddc3d-b4b7-4e63-ba8b-5c5fb1e6105f_16x9_600x338

 

 

فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی ئه‌نده‌نووسیا، دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌ی تێ ده‌كه‌وێ، زه‌نگینێكی چینی لێی ده‌كڕێ كه‌ له‌سه‌ره‌تا وایان ده‌زانی بۆ ئه‌وه‌ی چاكی بكاته‌وه‌ و بیفرۆشێته‌وه‌، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت ته‌نیا ویستوویه‌تی بۆ جوانی بیكاته‌ نێو بازاڕه‌وه‌.
ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌، له‌ناو بازاڕی شاری “وۆهان”ی چینی، دانراوه‌ و كراوه‌ به‌ چێشتخانه‌ و به‌ هه‌زاران سه‌ردانیكه‌رانی هه‌یه‌.
ناوی چێشتانه‌كه‌ كراوه‌ به‌ هێڵی شه‌وانی ئاسمانی” سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ر له‌ یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه‌ خه‌ڵكێكی زۆر ڕوویان تێ كردووه‌، به‌ڵام خواردنه‌كانی گرانبه‌هان و ته‌نیا ملیۆنێره‌كانی ئه‌و شاره‌ سه‌ردانی ده‌كه‌ن كه‌ نرخی ژه‌مێك تێیدا له‌ نێوان 25 بۆ 60 دۆلاره‌، له‌كاتێكدا له‌ هه‌ر چێشتخانه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌و وڵاته‌، نرخی ژه‌مێك خواردن له‌ ناگاته‌ دوو دۆلار.
سەردانکەرانی فڕۆکەکە، هه‌مان ئه‌و هه‌سته‌یان بۆ دروست ده‌بێت كه‌ له‌ ئاسماندان، چونكه‌ زۆربه‌ی خزمه‌ته‌كان و دیزاینی ناوه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌، ده‌ستكاری نه‌كراوه‌.

 

 

 

ئه‌لعه‌ره‌بییه‌

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە