Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2016

هەڵویستى حزبى شیوعى لەسەر قەیرانەکانى کوردستان و عێراق

بەروار : 12 تشرینی یه‌كه‌م 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

1506684_675852475770125_793664329_n

 
بەیاننامەی حزبی شیوعی کوردستان
تەنها یەکریزی رێگای روبەروبونەوەی پێشهاتەکانە
جەماوەری تێکۆشەری گەلی کوردستان!
هاوکات لە گەڵ بەردەوامبونی قەیرانی ئابوری، وئاڵۆزبوونی رەهەندەکانی قەیرانی سیاسی ونەبوونی ئاسۆیەکی روونی چارەسەرییەکان لە کوردستاندا، وبەردەوامبونی کێشە وناکۆکییەکان نێوان هەرێمی کوردستان وحکومەتی عێراق، بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی دووچاری ئاڵۆزیی وگرێی گەورەتر دەبێتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبونەوەی هەڵمەتی رزگارکردنی موسل وپەرەسەندنەکانی بارودۆخی سوریا و رۆژئاوای کوردستان، وبەردەوامبونی شاڵاوی حکومەتی تورکیا لەسەر ناوچەکانی کوردستانی باکور، وپەرەسەندنەکانی وەزعی کوردستانی رۆژهەڵات. تێکرای ئەم پەرەسەندنانە دڵەراوکێیەکی گەورەی لە نێو گەلەکەمان وگەڵانی ناوچەکە درووست کردوە، بەتایبەتی لە ئاکامی زیادبوونی دەستێوەردانی وڵاتە هەرێمایەتی ونێودەوڵەتییەکان لە کاروباری ناوچکە بە گشتی وکاروباری عێراق وهەرێمی کوردستان وهەوڵدانیان بۆ کارکردنە سەر ئاسۆ ودوارۆژی ململانییەکان لە رێگای فشاری سیاسی وبەکارهێنانی هێزی سەربازی. ئەم هەلومەرجە نوێیە بۆتە مایەی پرسیارکردنی خەڵکی کوردستان سەبارەت بەوەی دوای کۆتایهاتن بە داعش چی روودەدات؟!
بێگومان ئەم هەلەومەرجە پێویستی بە لیکدانەوەو شیکردنەوەی بابەتیانە هەیە لەسەر بنەمایەک کە پێوەری سەرەکی تیایدا بەرژەوەندی گەلی کوردستان و وەدیهێنانی مافە رەواکانی وئەنجامدانی ئاشتی وئاسایش بۆ گشت گەلانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست، بێت.
هەڵبەتە ئەم ئەرکەش لەم هەلەمەرجەدا ئێجگار قورس ودژوارە بەتایبەتی ئەگەر ئەوەمان لە بەرچاو بێت کە شەڕی جیهان دژ بە تیرۆر بە شێوەیەکی پراکتیکی لەم ناوچەیەدا دەکرێت، وململانی وناکۆکییەکان روسیا و وڵاتە یەکگرتووەکان ئەمریکا بە زەقترین قۆناغ دوای کۆتایهاتنی شەری سارد تێپەردەبێت و دوو جەمسەریی لە توندترین دۆخیدا دەردەکەوێت، جگە لە بوونی جەمسەرگیری لە نێوان وڵاتە هەرێمایەتییەکانی ناوچەکە و زەقبونەوەی ململانییەکانیان سەبارەت بە دوارۆژی ناوچەکە و شەری داعش لە موسڵ وململانییەکانی نێو سوریا کە ئەمەش راستەوخۆ پەیوەندی بە چارەنوسی دەوڵەتی عێراقەوە ودەوڵەتی سوریاوە هەیە.
ئەوەی کە دڵەراوکێی نێوان جەماوەری گەلەکەمان زیاتر کردوە نەبوونی سیاسەتێکی دەرەکی یەکگرتووە لەسەر ئاستی کوردستان وعیراقدا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکان و لەگەڵ هەڵوێستی وڵاتە دراوسێکان کە بەداخەوە هێزە سیاسییەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی حزبایەتی وعەقلیەتی تایفەگەریەوە تەماشایدەکەن و ئەو هێزانەش خۆیان بەو وڵاتە هەرێمایەتییانەوە دەبەستن و بە هێزدەکەن بەو هیوایەی کە لە ناکۆکییە ناوخۆییەکاندا پشتگیریان بن.
ئەمرۆ شەڕی داعش وهەڵمەتی رزگارکردنی موسڵ تەنها لە چوارچێوەی دژایەتیکردنی تیرۆردا نەماوە، بەڵکو ئەم بابەتە گرێدراوە بە دەستیشانکردنی چارەنوسی ناوچەیەکی فراوان کە بەشێک لەوناوچەیە دەکەوێتە سنوری مێژوویی کوردستان، و لە هەمان کاتدا ئەم ناوچەیە گەورەترین فرەبوونی نەتەوەیی وئاینی ومەزهەبی بە خۆیەوە دەبینیت. ئەمە جگە لە کارتێکردنەکانی شەڕی جینوساید کە دژ بە کوردی ئێزدی وشەڕی قەڵاچۆکردنی ئاشوری کلدان سریان ی ئەم ناوچەیە، کرا.
ئەمرۆ سەرجەم وڵاتە هەرێمایەتییەکان وهێزە ناوخۆییەکان کە بە دوو جەمسەری سەرانسەری دابەشبونە، جەمسەری تورکیا، سعودیە ، قەتر، لە بەرامبەر جەمسەری ئێران، حکومەتی عێراق، حکومەتی سوریا، حزب الله ی لوبنان هاوکات لە گەڵ سێبەرەکانی ئەم دوو جەمسەرە کە خۆی لە حشدی شعبی و حشدی وەتەنی دەبینێتەوە، بە شێوازی جۆراجۆری سەربازی وسیاسی لە ململانیدان نەک تەنها بۆ دەستنیشانکردنی چۆنێتی ئیدارەکردنی موسڵ دوای رزگارکردنی لە داعش، بەڵکو بۆ پاراستنی پشک لەم ململانییەدا لە چوارچێوەی دارشتنەوەی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەراست.
بێگومان ئەمەش وا پێویست دەکات کە سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە ژێر یەک سیاسەتی دەرەکی نیشتمانی کوردستانی کۆببنەوەو سەرجەم ئەو لایەن و هێزانەش بەشداربن لە دارشتنی رەهەندەکانی ئەو سیاسەتە بە وابەستەیی بە پێوەری نیشتمانی کوردستانی کە پشت ببەستێت بە سەربەخۆیی بریاری نیشتمانی کوردستانی ودەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتە دراوسێکان، ولە هەمان کاتدا ماوەنەدان بە دەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێ لە کاروباری ناوخۆیی کوردستان، و ئاراستەکردنی پرۆسەی کارکردنی هاوبەش دژ بە تیرۆر بە جۆرێکی هاوسەنگ، ولە رێگای بەهێزکردنی دەزگا فەرمییەکان کە لەم حاڵەتەدا خۆی لە بە هێزکردنی هێزی پێشمەرگەی یەکگرتوو، وهەماهەنگی لە گەڵ سوپای عیراق لە شەڕی تیرۆردا دەبینێتەوە، وماوەنەدان بە هاتنی سوپای بیانی لە ژێر هەرچی پەردەیەکەوە بێت بە تایبەتی سوپای وڵاتە هەرێمایەتییەکان کە بوونەتە بەشێک لە ململانییەکان.
حزبی شیوعی کوردستان جەخت لەسەرسیاسەتێکى دەرەکى پتەو دەکاتەوە کە لە بناغەوە پشت بە سەربەخۆیی سیاسی لە وەرگرتنى بڕیاردا ببەستێ بە پێى پێوەرى بەرژەوەندى نیشتمانى کوردستان ومسۆگەر کردنى پەیوەندیەکى بنیادنراو لەسەر لێکحاڵیبون و تەواوکردنى یەکتر وپێکەوە ژیانى ئاشتیانەو کارى هاوبەش لەپێناو خامۆشکردنى ناوەندەکانى بارگرژى لە ناوچەکەو جیهاندا ، و بەشدارى لە دۆزینەوەى چارەسەرى ئاشتیانەى رەوا بۆ دۆزە هەڵپەسێدراوەکان، لەوانە مەسەلەى سەرجەم گەلانی ناوچەکە بە جۆرێک بتوانن ئەو چارەسەرییانە دەڕبڕی ئیرادەی راستەقینەی خودی ئەو گەلانە بێت لە دیارى کردنى ئایندەیان و ڕێگاى پێشکەوتنیان و ، بەشداربوون لە گەشەپێدانى ئاشتیانەو پەیوەندیە ئابورییەکان .
ئەم ئاراستەیە پێویستى بە مامەڵەکردنە بە پێى سیاسەتى کرانەوە لە بوارى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و گرنگیدان بە ڕاى گشتى و گونجاندنى سیاسەتى ناوخۆ لە گەڵ سیاسەتى دەرەوەدا لەسەر بنچینەى تێوەنەگلان لە سەرجەم جەمسەرەکانی ململانی، وگرنگیدان بە ڕێزگرتنى مافى مرۆڤ و ڕێککەوتن و پەیمانە نێودەوڵەتییەکان، هەر بۆیە جەخت لەوە دەکەینەوە کە سیاسەتێکی دەرەکی سەرکەوتوو پێویستی بە چارەکردنی قەیرانە ناوخۆییەکان هەیە ، وئەمەش بێ یەکریزی لە هەڵویستەکان و بێ کاری هاوبەش نایەتە دی.
11ی ئکتۆبەری 2016

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە