ڕاگەیاندراوی فراکسیۆنی ئازادی بەبۆنەی ساڵرۆژی پەکخستنی پەرلەمان
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!
لای ھەمووتان ئاشکرایە سەرلەبەیانی ٢٠١٥/١٠/١٢، لەکاتی گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک پەرلەمانتار لە بازگەی پردێ لەلایەن ھێزێکی ئەمنی و بە فەرمانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رێگریان لێکراو و دەرفەتیان پێنەدرا بگەڕینەوە شاری ھەولیر و باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان و ئەو رۆژەش لە نێوەندی سیاسی و میدیادا بەرۆژی پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان ناسراوە. ئێمە لەم رۆژەدا، جارێکی تر رەخنه و ناڕەزایی خۆمان بەرامبەر پەکخستنی دامەزراوە ی یاسادانان و لێپرسینەوە و چاودیری دوپات دەکەینەوە، ھەروەھا ھەموو ئەو ھەڵسوکەوت و سیاسەتانە رەتدەکەینەوە کە دەیوست پەرلەمانی کوردستان بکاتە مەیدان و مینبەری تەسفیەی حزبی و زۆرانبازێی تەسکی حزبایەتی کە رەگێکی مێژوویی ھەیە و بەزیان کەوتووتە وه له سه ر کۆمه ڵانی خه ڵکی کوردستان .
ھاووڵاتیانی خۆشەویست!
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ی دەرئەنجام بوو دەرئەنجامی کۆمەڵێک ھۆکار، لەسەرووی ھەمووشیانەوە نەخوێندنەوەی واقیعی ھەرێمی کوردستان و بەشبەشێنەی حزبی و کارکردن بەپێوەری براوە و دۆڕاو، گەورە و بچوک و، ھەر ٥ حزبە حوكمرانە كه بەپلەی جیاواز بەرپرسن لەم دۆخە، دەبوو پەرلەمان بکرایەتە جێگای گفتووگۆی ھێمنانە و شارستانیانەی ئەو یاسایانەی کە پەیوەندی راستەوخۆی بەچاککردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و ھەمووراکردنەوەی یاساکانی وەبەرھێنان و نەوت و گازی سروشتی و یاسای ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان و کەمئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگەی دیرین و خانەشین و یاسای کار و بیمەی کۆمەڵایەتی و تەندروستی بەئاراستەی بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
بەرێزان!
پەرلەمانی کوردستان بەری رەنج و خەبات و قوربانی گرنبەھای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەو ناکری و ڕەوا نییە دەرگای دامەزراوەیەکی لەم چەشنە دابخرێت، ئەوە وێڕای ئەوەی کارێکی نادیموکراسیە، ھێرشێکی رونیشە بۆ سەر ئیرادەی خەڵکی کوردستان و ئیختیار و بەشداری دیموکراسیانەیان لە ھەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی نوێنەری خۆیان. لە کۆتایشدا داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەم دەست بدەنە گفتووگۆیەکی جدی و بەرپرسیارانە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەرکردنی قەیرانی نەبوونی موچە و ناھەموواری ژیانی خەڵک و سەختی گوزەرانیان ئەوەش واپێویست دەکات لايه نه سياسيه كان به تايبه تيش لايه نه ناكوكه كان به ئيراده يه كى به هيزه وه هه نگاوى جدى بنين به مه به ستى كاراكردنه وه ى په ر له مان وچاره سه ر كردنى قه يرانه كان و سازش لە داوا و مەیلی حزبی خۆیان بکه ن و چیتر گه لى كوردستان لەوە زیاتر هيلاك و بى ئوميد مه كه ن.
فراکسۆنی ئازادی لە پەرلەمانی کوردستان ٢٠١6/١٠/١٢