Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی دووه‌م 2016

راوێژكارێكی خامەنەیی هۆشداری توندی دایە بارزانى

بەروار : 07 تشرینی دووه‌م 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

sardarSafawi-1

 

سەردار یەحیا سەفەوی، راوێژكاری باڵای ئایەتوڵا خامەنەیی، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، ئەمڕۆ (دوشەممە) رایگەیاند”هۆشداری دەدەینە بارزانییەكان لەوەی كە رێگەدەدەن لە باكوری عێراق كونسوڵخانەی سعودیە چەك بداتە (دژبەرانی شۆڕشی ئێران)، بارزانییەكان دەبێ بزانن كە قەرزاری ئێرانن، كوردەكانی عێراق ئاریایین و رەگوڕیشەیان ئێرانییە، بەڵام دەبێ بزانن ئەگەر بچنە نێو ئەم یارییە سیاسییەوە پێناچێ ئیتر ئێران كۆمەكیان بكات”.

سەردار یەحیا سەفەوی، سەركەوتنی رژێمەكەی ئەسەد لە جەنگی سوریادا بە زامنی دروستكردنی هێڵێكی ترانزێتی نێوان ئێران-عێراق-سوریا وەسف دەكات و پێی وایە “پڕۆژەی دوژمنانی ناوچەكە شكست پێ دێنێت”.

لەدرێژەی قسەكانیدا سەردار یەحیا سەفەوی دەڵێت”ئێمە نیگەرانین لەوەی هەرێمی كوردستان دورەپەرێز بێت لە حكومەتی ناوەندی عێراق، ئێمە ئەم دورەپەرێزییە قبوڵ ناكەین”.

بەشێك لە حزبەكانی كوردستانی رۆژهەڵات بەم دواییانە خەباتی چەكداریان لە خاكی ئێراندا دەستپێكردۆتەوە. حكومەتی ئێران ئەم حزبانە بە “دژە شۆڕش” ناودەبات و تۆمەتباریان دەكات بەوەی كە لەلایەن حكومەتی سعودیەوە یارمەتی دەدرێن.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە