دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2016

تایبەتمەندییەکی ھاوشێوەی گالاکسی بۆ ئایفۆن 8 زیاد دەکرێت

بەروار : 14 تشرینی دووه‌م 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

للاا

 

ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان پێشبینی دەکەن، کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی، تایبەتمەندییەکی ھاوشێوەی مۆبایلەکانی سامسۆنگ، بۆ ئایفۆن 8 زیاد بکات.

بە پێی ڕاپۆرتێکی تەکنۆلۆژیی جیھانی، کە ماڵپەڕی (gadgets.ndtv) بڵاوی کردووەتەوە، کۆمپانیای ئەپڵ، شاشەی مۆبایلی ئایفۆن 8، وەک بەشێک لە مۆبایلەکانی کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشوور، دەچەمێنێتەوە.

کۆمپانیای سامسۆنگ، پێشتر چەند مۆبایلێکی گالاکسی دروست کردبوو، کە شاشەیان چەماوەتەوە، ئێستاش وا پێ دەچێت کۆمپانیای ئەپڵ شاشەی مۆبایلی ئایفۆن 8، بچەمێنێتەوە.

ماوەیەکە کۆمپانیای ئەپڵ، دوو مۆبایلی نوێی ئایفۆن حەوت و ئایفۆن حەوت پڵەسی بەرھەم ھێناوە، ئەو دوو مۆبایلەش، فرۆشێکی زۆریان لە بازاڕە جیھانییەکاندا ھەبوو.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە