Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2016

میا خەلیفە وەك باڵوێزی ئەمەریكا لە سعوودیە هەڵدەبژێردرێت

بەروار : 26 تشرینی دووه‌م 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

2611201680800_xalifa

 

ماڵپەڕێك میا خەلیفە پۆڕنستاری لبنانی وەك باڵوێزی ئەمەریكا لە سعوودیە هەڵدەبژێرێت و خەڵكیش دەنگی پێ دەدەن.
ماڵپەڕی change لە ڕێگەی بڵاوكراوەیەكەوە كە تایبەتە بە دەنگدانی خەڵك لەبارەی شتێك، میا خەلیفە پۆڕنستاری لبنانی وەك باڵوێزی ئەمەریكا لە سعوودیە هەڵدەبژێرێت و ئێستە لە ڕێگەی هەمان ماڵپەڕەوە دەنگ بۆ ئەو بڕیارە كۆ دەكەنەوە.
ئەو بڕیارە پێویستی بە پشتگیری پێنج هەزار كەس هەیە تا بەشێوەیەكی فەرمی بۆ پێگەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا بنێردرێت، تا ئێستە 2,489 كەس دەنگیان داوە، كە ئەمەش تەنیا لەماوەی چەند ڕۆژێكدا بووە و وا چاوەڕوان دەكرێت بە ماوەیەكی كەم داواكارییەكە بۆ سەرۆكی ئەمەریكا بنێردرێت.
ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوە كردووە كە خەلیفە كەسایەتییەكی كاریگەری هەیە و لەناو خەڵكیدا ناسراوە، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر گرنگی پێ دەدرێت، كە ئەمەش هۆكارێكە بۆ ئەوەی وەك باڵوێزی ئەمەریكا لەو ناوچەیە هەڵمانبژاردووە و چاوەڕوانی وەڵامی خەڵكین.
ئەم هەڵبژاردنە كۆمەڵێك را و بۆچوونی جیاوازی دروست كردووە، كە هەندێك لەوانە پێیان وایە شتێكی گونجاوە، چونكە عەرەب زۆر گرنگی بەو خانمە دەدەن و لە ساڵی 2015دا زۆرترین سێرچی گووگڵی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ ناوی میا خەلیفە بووە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە خەلیفە كەسایەتییەكی كاریگەری هەیە لە ناوچەكەدا، بەڵام لەلایەكی ترەوە هەندێك پێیان وایە ئەمە تەواو سووكایەتیكردنە بە عەرەب، بەتایبەتی سعوودیە و هەرگیز شتی وا بە گونجاو نازانن، كە بخرێتە بەردەم ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا.
كلیك لەسەر ئەم نووسینە بكە بۆ بینینی ئەو پێشنیازەی كە میا خەلیفەی وەك باڵوێزی ئەمەریكا لە سعوودیە هەڵبژاردووە:
سەرچاوە: change.org
ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە