سێ شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2016

گووگڵ، فه‌یسبووك، تویته‌ر و مایكرۆسۆفت له‌دژی تیرۆر یه‌كیان گرت

بەروار : 06 كانونی یه‌كه‌م 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

thumbs_b_c_44de2040d99875bde43bfe1bda40a70d

 

گووگڵ، فه‌یسبووک، تویته‌ر و مایکرۆسۆفت، هه‌وڵ و تواناکانیان یه‌کخست بۆ لابردنی ئه‌و ناوه‌ڕۆکانه‌ له‌و بنکه‌ی زانیارییه‌ هاوبه‌شه‌ی پێکیانهێناوه‌ له‌ پلاتفۆرتی ئینته‌رنێتدا، که‌ تیایاندا گوزارشتی تیرۆر و توندڕه‌وی بڵاوده‌کرێته‌وه‌.

بەپێ هەواڵێک کە ماڵپەرى ئانادۆڵى تورکى بڵاویکردۆتەوە کۆمپانیا گه‌وره‌کانی بواری ته‌کنه‌لۆجیا، گه‌یشتنه‌ رێککه‌وتنی به‌رامبه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی زانیارییه‌وه‌ ئه‌و گوزارشته‌ توندڕه‌ویانه‌ دیاری بکه‌ن و لایبه‌رن که‌ له‌ پلاتفۆرمه‌که‌دا بڵاوده‌کرێته‌وه‌.

له‌ کاتێکدا له‌ به‌شی زانیارییه‌که‌دا تۆماری ڤیدیۆیی، یان گرته‌ی توندوتیژی تیرۆریستان، گوزارشتی توندڕه‌وی و وێنه‌ بڵاوده‌کریته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی له‌لایه‌ن سیستمی دامه‌زراوه‌ هاوبه‌شه‌که‌وه‌ زانیاری ده‌درێت به‌ به‌رپرسانی کۆمپانیاکه‌.

هه‌رکاتێک یه‌کێک له‌ کۆمپانیاکان ئه‌وه‌ی به‌دی کرد که‌ بابه‌تی تیرۆر یان هاوشێوه‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وا بابه‌ته‌که‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ کۆمپانیاکانی دیکه‌، ئه‌وانیش ده‌توانن بڵاوکراوه‌که‌ له‌ تۆڕه‌کانی خۆیان ده‌ربهینن.

له‌ روونکردنه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شدا که‌ له‌لایه‌ن هه‌رچوار کۆمپانیاکه‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌ “به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌وڵەکانمان بۆ کۆنترۆڵکردنی بابه‌ته‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ ئینته‌رنێتدا. ئومێده‌وارین ئه‌و هاریکارییه‌ به‌ره‌وپێشبه‌رین”.

کۆمپانیاکان که‌ خاوه‌نی سیاسه‌تی جیاوازن له‌باره‌ی ناوه‌رۆکی تیرۆر، سه‌ره‌تا له‌ به‌شکردنی شوێن ده‌ستی “توندڕه‌وترین و تۆقێنه‌رترین تۆماره‌ تیرۆریستییه‌کانه‌وه‌” ده‌ست پێ ده‌که‌ن.

کۆمپانیاکانی بواری ته‌کنه‌لۆجیا، له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه‌ فشاریان لێده‌کرێت تا ئه‌و بابه‌تانه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌کانیان هه‌ڵگرن که‌ ناوه‌ڕۆکه‌که‌یان تیرۆر و توندڕه‌وییه‌.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە