Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 27 ئایار 2016

تەکنۆکرات چییە ؟

بەروار : 27 ئایار 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

13239469_1105831452772287_1041030692970932355_n.jpg

 

-١-
کاتێک شۆڕشی بەلشەفی لە روسیا سەری هەڵدا دۆخی کارەبا باش نەبوو، هەموو کارەبای مۆسکۆ بۆ شانۆکانی بەلشەفی دەڕۆیشتن کە شانۆگەری و سەمای بالیە بوون.
لینین خەونی بە کارەبای روسیاوە دەبینی بەڵام بۆ ئەوەی پێویستی زانایەکی کارەبای هەبوو، داوای لە هیچ متمانە پێکراوێکی خۆی نە کرد بۆ ئەو کارە چارەنوس سازە، بەڵام داوای کرد باشترین ئەندازیاری کارەبای روسیای بۆ بدۆزنەوە و ناوەکەی بدەنێ، دەرکەوت ئەندازیارەکە بەلشەفی نەبوو، ئۆپۆزسیۆنی ئەوان بوو، لە کارەکەی وازی هێنابوو بوبوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی گەورە، خۆی شاردبوەوەم دەزگای سیخوڕی روسیا لەسەر شەقام رایانگرتوو و کابرایان دەستگیر کرد.
لە هۆشی خۆیدا وای لێکدایەوە ئیدی تەواو بوو، کەس چارەنوسی نازانێت خودا نەبێت، سەری سوڕما گەیاندیانە کرملین!!! ئەمە سەربازگە نیە بۆ دەستگیر کردن نەیانهێناوە، ئۆههه دواتر لینینی بینی !!!!
لینین هاتە ژوورەوە لەگەڵ پیاوێکی تر و دەستی کرد بە گفتوگۆی زانستی پێی ووت: نیازی ئەوەمان نیە تۆ بکەین بە شیوعی، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە کارەبایە لە زهنی تۆدا، روسیا پێویستی بە کارەبایە، تۆ چۆن هاوکاری دەکەیت!!!!
ئەو پیاوەی چاوەڕوانی مردن بوو لەبەر ئۆپزسیۆنی سستمەکە، رەتی نەکردەوە خزمەتی روسیا بکات لەسەر ئەوەشەوە خزمەتی سستمی دەسەڵات کە ئۆپۆزسیۆنی بوو، گەورەترین (بەنداو) ئاوگلدەرەوەی دروست کرد بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و تا ئەمڕۆش کار دەکات.

سەد ساڵە ئەوەش لە رێگەی بیرۆکەی تەکنۆ کراتەوە.

-٢-
ستالین سەردانی لینینگرادی کرد، لە سەردانەکەی چووە یەکێک لە کارەگەکانی رستن و چنین ترس و دودڵی لە ستالین، بەڵام یەکێک لە بەرپرسە گەورەکان یەکێک لە ئەندازیارە بچوکەکانی دانا بۆ ئەوەی بۆ ستالینی شی بکاتەوە، لەگەڵ کەمی تەمەنی زۆر ئازایانە کاری خۆی کرد زانیاریەکی باشی هەبوو ستالینی سەرسام کرد، دواتر ستالین بەرپرسە گەورەکانی رسوا کرد لەگەڵ ئەندازیارە گەورەکانی کارگەکە.
گەڕایەوە بۆ مۆسکۆ یەکەم بڕیاری ئەوەبوو ئەندازیارە بوێرەکەی کرد بە وەزیری رستن و چنین ئەندازیار ئەلێکسی کۆسیجین، بە ناوبانگترین سەرۆک وەزیرانی یەکێتی سۆڤیەت و جیهان بەخۆوە بینویەتی .

-٣-
دوای جەنگی جیهانی دووەم و کاولکاری گشتی لە ژاپۆن پیشەسازی بە تەواوەتی وەستا، هیچ لیژنەیەکی دروست نەکرد بۆ چاککاری لە کەرتی گشتی، بەڵام بانگەشەیەکی بوێرانەی کرد هەموو کارگەیەکی بە یەک دۆلار فرۆشت، لە ماوەیەکی کورتدا هەموو کارگەکان چاککرانەوە، پلانی ژاپۆنیەکان سەری گرتو لە ماوەی ٢٠ ساڵ بوونە بوونەوە دەوڵەتێکی گەورەی پیشەسازی، رێک ساڵی ١٩٦٠.
بیست و پێنج ساڵ دوای کۆتای هاتنی جەنگی جیهانی دووەم ژاپۆن بازارەکانی جیهانی بە بەرهەمەکانی داپۆشی.

-٤-
هیتللەر یەکێک لە ئەندازیارە گەورەکانی کە متمانەی پێی هەبوو لە کاتی جەنگدا داوای لێکرد لیستی ناوی ئەندازیارە باشەکانی وڵاتەکەی بۆ بنوسێت لە سەرجەم بوارەکان و پسپۆڕیە جیاوازەکاندا، لیستێکی درێژ ئامادە کرا پێشکەشی هیتللەر کرا وتی هەموویا کۆ بکەنەوە و بیان بەن بۆ جێگایەک شەڕ پێیان نەگات.
راوێژکارەکانی نیگەران بوون پێیان وت، ئێستا ئێمە ئەمانەمان پێویستە، هیتللەر وەڵامی دانەوە گوتی، ئەگەر ئەڵمانیا لە جەنگدا دۆڕا و وێران بوو ئەمانە هەوڵی بیناکردنەوەی دەدەن، پێشبینیەکە روویدا ، دواتر راوێژکاری پاش هیتللەر ئەدیناوەر پشتی بەوان بەست بۆ ئەوەی ئەڵمانیا بینا بکاتەوە و بووە خاوەنی گەورەترین ئابوری لە ئەوروپا و جیهان.
ئەڵمانیا لە کەمتر لە ٢٠ ساڵ گەڕایەوە دۆخی ئاسای بەڵام یابان ٢٠ ساڵی ویست.

چەمکی تەکنۆکرات.

تەکنۆکرات وشەیەکی لێکدراوی یۆنانیە لە وشەی τέχνη’ ” تکنۆ” هونەری و ‘ κράτος’ کراتس واتە دەسەلات یان بەڕێوەبردن، پێکهاتووە، دەربڕی شێوازێکی بەڕێوەبردنی وڵاتە، واتە حکومەتێکی هونەری (تەکنیکی) لەسەر توانای زانستی پێکهاتووە لە نەوەیەکی خاوەنی بڕوانامە و و زانست لە بوارە جیاوازەکان(ئابوری، سەربازی، پیشەسازی، بازرگانی) دروست بووە، زۆرینەیان سەر بە پارتەکان نین گرنگی بە بیری پارتە سیاسیەکان نادەن، هیچ ئاماژەیەکی حزبی بۆیان گرنگ نیە، تەنها کار بە زانستەکەی خۆیان دەکەن لە بواری خۆیاندا، دەست لە کاروباری ئەوانی تریش وەرنادەن.

و: رێبین محمەد

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە