Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 27 ئایار 2016

وەزیرى دەرەوەى تورکیا :بەستنى لۆگۆی یەپەگە لەلایەن سەربازە ئەمریکیەکانەوە مایەى قبوڵ کردن نیە

بەروار : 27 ئایار 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

thumbs_b_c_6b970475b99b59c4ec9c8d72ec2c4efd

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، مه‌ولوود چاوشئۆغڵو له‌باره‌ی به‌ستنی هێمای یه‌په‌گه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌مریکی رایگه‌یاند: “وڵاتێکی کاریگه‌ر له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر که‌ هاوکات هاوپه‌یمانمانه‌، به‌ستنی هێمای یەپەگە له‌ لایه‌ن سه‌ربازه‌کانییەوە مایه‌ی قبووڵکردن نییه‌”.

چاوشئۆغڵو له‌ کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی نیمچه‌پێشکه‌وتوو، کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی ساز کرد و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا که‌ به‌ستنی هێمای یه‌په‌گه‌ له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌مریکی مایه‌ی قبووڵکردنی نییه‌ و زیاتر گوتیشی: “به‌ڕێز ئۆباما و کیری به‌ ته‌له‌فۆن به‌ به‌ڕێز سه‌رکۆمارمان ده‌ڵێن یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ده‌ جێی متمانه‌ نین و پشتگیری خۆیان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بۆ تورکیا راده‌گه‌یه‌نین. دواتر له‌ دوا ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌دا هێمای رێکخراوێکی تیرۆریستی به‌کار ده‌هێنن. بۆچی، گوایه‌ بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆیان. ئینجا پێشنیارێکمان هه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر بۆ سووریا و ناوچه‌کانی دیکه‌ بچن با هێمای داعش، نوسره‌ و قاعیده‌ ببه‌ستن و کاتێک بۆ ئه‌فریقا ده‌چن هێمای بۆکۆ حه‌رام ببه‌ستن. وه‌ڵاممان بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن به‌ هه‌مان شێوه‌ ناڕوانینه‌ یه‌په‌گه‌ و رێکخراوانی تیرۆریستی ئه‌مه‌ ستانداردێکی دوو جه‌مسه‌ری و دووڕووییه‌”.

چاوشئۆغڵو جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ جیاوازیکردن له‌ نێوان رێکخراوانی تیرۆریستی مایه‌ی قبووڵکردن نییه‌ و گوتیشی: “ئێمه‌ دژی گشت رێکخراوەکانی تیرۆریستین”.

جێگه‌ی باسه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئه‌مریکا له‌ سووریادا دژ بە داعش دیمه‌نی به‌کارهێنانی هێمای یه‌په‌گه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌مریکا بینراوبوو و له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا رایگه‌یاند: “له‌ رابردووشدا هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی تایبه‌ت، هێما و ئاماژه‌ی دیاریکردنی ناسنامه‌ی هه‌ندێک له‌ هاوپه‌یمانه‌کانیان به‌ستووه‌”. هاوکات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا، پیته‌ر کۆک ره‌تی کرده‌وه‌ لێدوان له‌باره‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ بدات که‌ تێدا سه‌ربازانی ئه‌مریکی هێمای یه‌په‌گه‌ به‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازه‌کانیانه‌وه‌یه‌.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە