دوو شه‌ممه‌ 26 كانونی یه‌كه‌م 2016

پارتى 100 هەزار دۆلارى داوەتە ئافرەتێک تا بێدەنگ بێت

بەروار : 26 كانونی یه‌كه‌م 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سۆران عومەر سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤ لە پەرلەمانى کوردستان ئاشکراى دەکات کە پارتى 100 هەزار دۆلارى داوە ئافرەتێک تاوەکو بێدەنگ بێت

سۆرا عومەر دەڵێت :ده‌رباره‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی که‌ له‌تورکیایه‌و چه‌ندین که‌س په‌یوه‌ندی کردوه‌ تاکو چاره‌سه‌رێکی بۆ بدۆزینه‌وه‌ گوایه‌ ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئێران و هه‌رێمی کوردستان، حه‌قیقه‌تی ئه‌م ڕوداوه‌ ئه‌مه‌یه‌:ئه‌م ئافره‌ته‌ له‌ئێرانه‌وه‌ دێته‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسێک په‌یوه‌ندی ده‌بێ، پاشان ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ به‌کاردێنێ بۆ داوای پاره‌، کاتێک ده‌یهێننه‌ هه‌رێمی کوردستان پارتی دیموکرات ١٠٠ هه‌زار دۆلاری ده‌داتێ تا بێده‌نگ بێ به‌مه‌رجێ نه‌یه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان.

سەرۆکى مافى مرۆڤ لە پەرلەمانى کوردستان دەڵیت :ئه‌م ئافره‌ته‌ به‌ویستی خۆی به‌شداری کردووه‌ له‌ گه‌مه‌یه‌کی مه‌ترسیدارداو خۆی کردووه‌ به‌قوربانی له‌پێناو ویستی که‌سانێکدا.

سۆران عومەر دەڵێت :من زۆر هه‌وڵم له‌گه‌ڵ دا ڕزگاری بکه‌م چیم پێکرا بۆم کرد به‌ڵام ڕازی نه‌بوو بۆیه‌ له‌م ماوه‌دا ده‌یان که‌س په‌یوه‌ندی پێوه‌کردوم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ به‌ده‌م ئه‌م ئافره‌ته‌وه‌ ناچم له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناچار بووم به‌ده‌نگ بێم.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە