شه‌ممه‌ 31 كانونی یه‌كه‌م 2016

سکاڵایەک سەبارەت بە ”FaceTime” دژی ئەپڵ

بەروار : 31 كانونی یه‌كه‌م 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

خانەوادەی مۆریا مۆدیسێتی تەمەن ٥ ساڵان کە بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆوە گیانی لەدەستدا، سکاڵایەکیان لەدژی کۆمپانیای ئەپڵ تۆمارکرد بەبیانووی ئەوەی ئەو شۆفێرەی بووەتە ھۆی گیانلەدەستدانی کچەکەیان، لەکاتی رووداوەکەدا ئەپڵیکەیشنی ”FaceTime”ی بەکارھێناوە.

خانەوادەی مۆریا داوا دەکەن ئەپڵ ئەو سیستمە بخاتە واری جێبەجێکردنەوە کە بە ”سیستمی قفڵکردنی مۆبایلی شۆفێران” ناسراوە و رێگریی دەکات لە بەکارھێنانی ”FaceTime” لەکاتی شۆفێرییدا.

لەو کەیسەدا کە گارت وڵھێڵمی شۆفێر بە تۆمەتی بوونە ھۆکاری مردنی کەسێک دادگایی دەکرێت، بانگەشەی ئەوەدەکرێت ئەپڵ بەرێژەیەکی بەرچاو تاوانەکەی دەکەوێتە ئەستۆ، چونکە لەکاتێکدا کۆمپانیاکە دەیتوانی رێگریی لەبەکارھێنانی ئەو ئەپڵیکەیشنە لەلایەن شۆفێرەکەوە بکات، بەڵام نا بەرپرسیارانە مامەڵەی کردووە و ئەو سیستمەی لە مۆبایلەکاندا دانەناوە.

ئاماژە بەوەشدەکرێت کۆمپانیای ئەپڵ لەئێستادا خاوەنی ”سیستمی قفڵکردنی مۆبایلی شۆفێران”ـە کە رێگری لە شۆفێرانی کەمتەرخەم دەکات مۆبایل بەکاربھێنن لەکاتی شۆفێرییدا، بەڵام تا ئێستا ئەو سیستمەی لەنێو ئایفۆنەکاندا جێگیرنەکردووە.

ئەو سیستمەی بانگەشە دەکرێت ئەپڵ ھەیەتی و نەیخستووەتە بواری بەکارھێنانەوە، لەرێگەی سیستمی چاودێریی جی پی ئێسەوە و بەلەبەرچاوگرتنی خێرایی شۆفێرەکان لەکاتی لێخوڕیندا، ئەو کەسانە دیاری دەکات کە خێراییان بەرزە و رێگرییان لێدەکات نامە بنێرن یان تایبەتمەندییەکانی دیکەی مۆبایلەکە بەکاربھێنن.

ئەو رووداوەی بووەتە مایەی گیانلەدەستدانی مۆریا مۆدیسێتی تەمەن ٥ ساڵان لەساڵی ٢٠١٤دا لە ویلایەتی تەکساس روویداوە و گارت وڵھێڵم کە ئەپڵیکەیشنی ”FaceTime”ی لەکاتی شۆفێرییدا بەکارھێناوە، بە ئۆتۆمبیلەکەی کە لەجۆری جیب بووە، لەپشتەوە کێشاویەتی بە ئۆتۆمبیلی خانەوادەی مۆدیسێتدا و رووداوەکە بووەتە ھۆی گیانلەدەستدانی مۆریا. وڵھێڵم لە دانپێدانانیدا لەلای پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە لەکاتێکدا کە ”FaceTime”ی بەکارھێناوە، خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبیلەکەدا و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیشدا لەرووداوەکە ئەوە دەرکەوتووە کە لەکاتی رووداوەکەدا ھێشتا ئەپڵیکەیشنەکە لەکاردا بووە و کراوە بووە.

لەکاتێکدا ئەپڵ ھیچ روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە سکاڵاکە نەداوە، ئەوە زانراوە کە کۆمپانیاکە داواکاری بۆ بەدەستھێنانی ”سیستەمی قفڵکردنی مۆبایلی شۆفێران” لەساڵی ٢٠٠٨دا پێشکەشکردووە و لەساڵی ٢٠١٤دا بووەتە خاوەنی ئەو تەکنەلۆژیایە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە