Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 28 ئایار 2016

بە وێنە.. كچە پێشمەرگەیەكی خۆبەخش چیرۆكێكی سێكسی سەیر دەگێرێتەوە

بەروار : 28 ئایار 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

112852016_peshmargaii

 

جوانه‌ له‌ نۆڤه‌مبه‌رى 2014 له‌گه‌ڵ كچه‌ كوردێكى هاوڕێیدا به‌ره‌و كوردستانى باشوور و سوریا گه‌شت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕڤاناندا شه‌ڕى دژ به‌ داعش بكات.
 
 
ئه‌و كچه‌ ، ماوه‌ى یه‌ك ساڵ به‌شدارى كرد له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش و هێزه‌كانى رژێمى سوریا.
 
جوانه‌ ده‌ڵێ “كورد له‌ پێناو چه‌سپاندنى دیموكراسى و به‌ها مرۆییه‌كان ده‌جه‌نگێت، ئه‌گه‌ر له‌ شه‌ڕه‌كاندا به‌ دیل بكرێین ده‌مانكوژن و به‌خۆ به‌ختكردنیش له‌پێناو ئامانجه‌كانمان، شانازى ده‌كه‌ین”.
 
ئێستە ئه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كۆپنهاگن، له‌وێ فه‌لسه‌فه‌ و سیاسه‌تى خوێندووه‌، له‌ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، گوتى “یه‌كه‌م شه‌و كه‌ چوومه‌ به‌ره‌كانى شه‌ڕ، هاوڕێیه‌كی سویدیم به‌هۆى گڕى جگه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ قه‌ناس كوژرا”.
 
جوانه‌ كه‌ ته‌مه‌نى 23 ساڵه‌، ده‌ڵێ “پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕڤانه‌كان خۆیان یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه‌ بۆ گیان به‌ختكردن، هه‌رچه‌نده‌ مه‌شقمان پێ نه‌ده‌كرا و له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانى دیكه‌ چه‌كى تایبه‌تیان هه‌بوو و مه‌شقى باشیشیان بینیبوو”.
 
 
له‌ دواهه‌مین رۆژه‌كانیدا، به‌شدارى شه‌ڕێكى كردووه‌ بۆ رزگاركردنى گوندێكى نزیك موسڵ، ده‌شڵێ “له‌وێ كچى منداڵم ده‌بینی كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه‌ زیندانی كرابوون و ده‌ستدرێژى سێكسییان ده‌كرده‌ سه‌ریان”.
 
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ كچه‌كان ته‌مه‌نیان له‌ خوار 16 ساڵانه‌وه‌ بوو، گوتیشی “له‌ نه‌خۆشخانه‌ كچێكى مه‌سیحی خه‌ڵكى سوریام بینی، كه‌ ده‌ستى له‌ناو ده‌ستم بوو، كاتێك گیانى له‌ده‌ست دا، ته‌مه‌نى نزیكه‌ى 11 ساڵ ده‌بوو، به‌ڵام دووگیان به‌ دووانه‌یه‌ك، ده‌موچاوى ئاوسابوو، دكتۆره‌كه‌ ده‌ستى كرد به‌ گریان”.
 
دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ دانیمارك، پاسپۆرته‌كه‌ى له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرى دانیماره‌كه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
 
 
به‌پێی یاسای ئه‌و وڵاته‌، ده‌كرێت پاسپۆرت له‌ كه‌سێك وه‌ربگیرێته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان گه‌شت ده‌كات و له‌وێ ده‌چێته‌ ریزى گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ یا گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌، پێشنیاز كراوه‌ هه‌ركه‌سێك گه‌شت بكات بۆ سوریا، سزاى بدرێت و ره‌نگه‌ سزاكه‌ بگاته‌ شه‌ش ساڵ زیندانى كردن.
ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە