پێنج شه‌ممه‌ 5 كانونی دووه‌م 2017

بەم شێوە سروشتیە دەتوانیت چرچى دەموچاوت نەهێڵێت

بەروار : 05 كانونی دووه‌م 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 
زۆرن ئەوانەى بەرێگاى جوانکارى چرى دەموچاویان ناهێڵن و دواتر کێشەیان لەرووخسار بۆ دروست دەبێت، بەشێکى زۆرى جوانکاریەکانى پێست کە ئافرەتان ئەنجامى دەدەن بۆ رێکخستنى چرچ و لۆچى دەمووچاویانە یان پێستیانە.

 

زانایانى ئەمریکى لە توێژینەوەیەکى نوێ بۆ جوانترکردنى پێست و نەمانى چرچ و لۆچى ئامۆژگارى هاووڵاتیان دەکەن شێوازى خەوتن بگۆرن

 

بەپێ توێژینەوەیەکى زانستى کە چەند دکتۆرێکى ئەمریکى ئەنجامیان داوە دەرکەوتووە شێوازى خەوتن کاریگەرى زۆرى لەسەر چرچولۆچى دەموچاو دەبێت

 

دکتۆرەکان دەڵێت: ئەگەر مرۆڤێک لەسەر لا بخەوێت بێگومان زۆر جار دەستەکانى دەخاتە ژێر سەرى یان بەشێک لە دەموچاوى دەخرێتە سەر سەرینەکە بەمەش چرچى ولۆچى دروست دەبێت.

 

هەروەها دکتۆرەکان دەڵێن : ئەگەر بەهەمان شێوە مرۆڤێک لەسەر دەم بخەوێت بەیانى کە لە خەو هەڵسا دەموچاوى هەموى چرچ ولۆچ بووە.

 

بۆیە ئامۆژگاریان بۆ هاووڵاتیان ئەوەیە کە لەسەر پشت بخەون بۆ ئەوەى دەموچاویان تێک نەچێت و چرچ ولۆچ نەبێت

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە