یه‌ك شه‌ممه‌ 8 كانونی دووه‌م 2017

زیانەکانی خواردنەوەی نیسکافە بۆ تەندروستی

بەروار : 08 كانونی دووه‌م 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 


به‌شێكی زۆر له‌ خه‌ڵك رۆژانه‌ یان کەم کەم كوپێك نیسكافه‌ ده‌خۆن بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا، بێگومان بەکەمی ڕەنگە هێندە زیانی نەبێت بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی زۆر بیخۆیتەوە و زۆر ئاره‌زووی بکەیت ئەوا بێگومان مه‌ترسی و زیانی تەندروستی دەبێت.

ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی به‌هۆی نیسكافه‌وه‌ تووش ده‌بێت چین؟

1-به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیسكافه‌ مادده‌یه‌كی تێدایه‌ كار له‌ كۆلیسترۆڵی خوێن ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ زیان به‌هه‌ندێك ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌تی تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌.

2-نیسكافه‌ برێكی باش پێكهاته‌ی كیمیای تێدا به‌كاردێت، كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌ پزیشكیه‌كانی “چاره‌سه‌ر و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا” سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ زیان گه‌یاندن به‌ مێشك .

3-به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی 2009 كه‌ له‌زانكۆی “دورهام” ئه‌نجامدرا، ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر له‌ 7 كوپ نیسكافه‌ ده‌خۆنه‌وه‌، زیاتر تووشی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ ده‌بن كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ورێنه‌وه‌ و دڵه‌راوكێ هه‌یه‌، چونكه‌ رێژه‌ی “كۆرتیزۆن” زۆره‌ له‌ نیسكافه‌دا.

4-نیسكافه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ زوو پیربوون و ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی، جگه‌ له‌وه‌ زوو تووشی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان ده‌بێت.

5-خواردنی نیسكافه‌ كاری هه‌رسكردن خاو ده‌كاته‌وه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌ به‌یانیاندا بخورێته‌وه‌، هۆكاره‌ بۆ هه‌ڵئاوسان و نه‌خۆشیه‌كانی قورحه‌ی گه‌ده‌ و زیان گه‌یاندن به‌ ریخۆڵه‌، نیسكافه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی كۆلۆن و هه‌وكردنی گه‌ده‌.

6-خواردنه‌وه‌ی نیسكافه‌ رێگری ده‌كات له‌ مژینی مادده‌ سودبه‌خش و كانزاییه‌كان بۆ له‌ش، یان كاره‌كه‌ گران ده‌كات به‌تایبه‌تی هه‌ڵمژینی كالسیۆم و مه‌گنسیۆم كه‌ باشترین سه‌رچاوه‌ن بۆ له‌ش.

7-هۆکارێکە بۆ مژینی ئاسنی خوێن و کەمکردنی ڕێژەی ئاسنی خوێن، لەلایەکی دیکەوە خەو تێکدەدات و ڕەنگە خەو لێ نەکەوێت یان خەو لێ بکەوێت بەڵام باش نەچیتە قوڵای خەوەوە.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە