Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 30 كانونی دووه‌م 2017

ڕه‌خنه‌ له‌ به‌رپرسانی گۆڕان

بەروار : 30 كانونی دووه‌م 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

پرسیار له‌ محه‌مه‌دی حاجی محمود

ده‌بێت به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵامی قسه‌کانی محه‌مه‌دی حاجی محمود بده‌نه‌وه‌، به‌ڵام پێده‌چێت وه‌ک ئه‌و ده‌یان دۆسییه‌ی دیکه، که‌ ده‌بوو به‌رپرسانی گۆڕان قسه‌یان له‌سه‌ری هه‌بوایه‌و نه‌بوو.. ئه‌میش وابێت.
ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م قسانه‌ ئه‌م پیاوه‌ بده‌نه‌ دادگا، با بۆ خه‌ڵک روونببێته‌وه‌ ئه‌م قسانه‌ چه‌ند نادروسته و کۆتایی به‌م قسانه‌ بێت.

له‌ دونیای نوێدا حیزبی سیاسی، به‌ ڕوونکردنه‌وه‌و به‌رنامه‌و وتاری سه‌رکرده‌ حیزبییه‌کانی پێشده‌که‌وێت.
گۆڕان، هێزێکی جه‌ماوه‌ریه‌، هێزی جه‌ماوه‌ری هه‌میشه‌ پێویستی به‌ ڕونکردنه‌وه‌و هه‌ڵوێست وبه‌رنامه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ت و بوختانانه‌ هه‌یه‌ که‌ ئاراسته‌ی ده‌کرێت، به‌ڵام به‌شێکی زۆری به‌رپرسانی گۆڕان ماوه‌یه‌کی زۆره‌ هیچ وته‌و رونکردنه‌وه‌یه‌کیان نیه‌ به‌رامبه‌ر ‌ ئه‌و زوڵمانه‌ی له‌ گۆڕان و خه‌ڵک ده‌کرێت، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتی، که‌ نه‌هامه‌تی نه‌ما به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌ی نه‌هێنن به‌رده‌وان خه‌ریکی قسه‌کردنن.
من ده‌زانم محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌به‌ر دڵی کێ ئه‌م قسانه‌ی کردووه‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه‌ زانیاری هه‌یه‌‌ گۆڕان شه‌ڕی نه‌وت بۆ خۆی ده‌کات و کۆمپانیای هه‌یه‌ با ناوی کۆمپانیاکه‌ ئاشکرا بکات، مه‌وقیفێک بڵێت که‌ داوای پاره‌ یان موناقشه‌ی پاره‌ی تێداکردووه‌.
ئه‌گه‌ر گۆڕان وه‌ک محه‌مه‌دی حاجی محمود و خه‌ڵکی دیکه‌ شه‌ڕی سیستمی نه‌کردایه‌، ئه‌وا زۆر له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌ بوو، زیاتریشی له‌ ئێو ده‌ستده‌که‌وت.
هیوادارم ئه‌م تۆمه‌تانه‌ به‌ به‌ڵگه‌ بسه‌لمێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ خۆمان قسه‌و هه‌ڵوێستمان هه‌بێت له‌سه‌ر گۆڕان. ئه‌گه‌ر بۆ ڕازیکردنی دڵی پارتیشه‌ ئه‌وه‌ بابه‌ته‌که‌ شتێکی دیکه‌یه‌.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە