Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 2 شوبات 2017

بەڤیدیۆ سلێمانى : کاوە محمود سکرتێرى کۆمیتەى ناوەندى حزبى شیوعى باس لەنەخشە رێگاى حزبەکەى دەکات

بەروار : 02 شوبات 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message


ئەمرۆ لە ئێوارە کۆرێکدا لەشارى سلێمانى لە هۆڵى تەوار دکتۆر کاوە محمود سکرتێرى کۆمیتەى ناوەندى حزبى شیوعى کوردستان باس لە نەخشەى رێگاى حزبەکەى بۆ کێشەو قەیرانەکانى کوردستان دەکات.
کاوە محمود لەسەر پرسە گرنگەکان بەچوار خاڵ نەخشە رێگاى حزبەکەى دەخاتەروو بۆ چارەسەر ئەوانیش پرسى سەرۆکایەتى هەرێم و سەرۆکایەتى پەرلەمان و ئەنجومەنى وەیران و دەسەڵاتى دادوەرى.

دکتۆر کاوە محمود سکرتێرى کۆمیتەى ناوەندى حزبى شیوعى کوردستان لەسەر قەیرانى سەرۆکایەتى هەرێم ووتى : ئێمە وەکو حزبى شیوعى لەپێش ئەم نەخشە رێگایە پێشتریش داواى ئەنجومەنى سەرۆکایەتیمان تاوەکو هەڵبژاردن بۆ هەرێم کردوە کە پێکبێت لە نوێنەرى هەموو حزبەکانى بەشداربوو لە پەرلەمان.

لەسەر ئەنجومەنى وەزیران و سەرۆکایەتى پەرلەمان دکتۆر کاوە محمود ووتى : پێویستە هەرسێ سەرۆکایەتیەکە هەڵبوەشێنرێتەوە چارەسەریەک بۆ قەیرانەکان دابنرێت.
سکرتێرى کۆمیتەى ناوەندى حزبى شیوعى کوردستان لەو ئێوارە کۆڕەدا کە نوێنەرى لایەنە سیاسیەکان و چالاکەوانان و رۆژنامەنوسان ورۆشنبیران تێدا ئامادە بوون باسى بە تایبەت کردنى کەرتى کارەبا و تەندروستى کرد زیان و مەترسیەکانى بەروونى خستە روو.

لەبەشێکى ترى کۆڕەکەدا سکرتێرى کۆمیتەى ناوەندى حزبى شیوعى کوردستان باسى لە باج و زەریبە و روسومات و خەرجیەکان کرد هەروەها تیشکى خستە سەر ئەو رسوماتانەى کە لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت .

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە