هه‌ینی 17 شوبات 2017

کیشوەری هەشتەم لەسەر زەوی دۆزرایەوە

بەروار : 17 شوبات 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

بەگوێرەی هەواڵێکی گۆڤاری “Geological Society of America’s Journal” زانایان پێیان وایە لە باشووری رۆژئاوای زەریای پاسفیک کیشوەری هەشتەم بەناوی “Zealandia” بوونی هەیە کە لەسەدا ٩٤ی لەژێر ئاودایە.

رووبەری کیشوەری زییلاندیا نزیکەی ٥ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە کە دەکاتە نزیکەی سێ یەکی کیشوەری ئوستڕالیا.

ئەو کیشوەرە پێکدێت لە هەردوو دوورگەی باکوور و باشووری نیوزلاندا و نیوکالەدۆنیا هەروەها ئەو بەشەی کیشوەرەکە کە لەئێستادا دۆزراوەتەوە.

زانای بەناوبانگی جیهانی، نیک مۆرتایمەر رایگەیاند کە نزیکەی ٢٠ ساڵە کار لەسەر ئەم بابەتە دەکات.

مۆرتایمەر جەختی لەوە کردەوە کە دۆزینەوەی کێشوەرێکی نوێ لەوە زیاترە کە تەنیا بریتی بێت لە زیادکردنی ناوێک و گوتی: “ئەم کیشوەرە لەژێر ئاو ماوەتەوە بەڵام پارچە نەبووە، ئەمەش گرنگی خۆی هەیە، بۆیە پێویستە لێکۆلینەوەی لەسەر بکرێت کە چ هۆکارێک لەپشت ئەوەیە کە تاکو ئێستا ئەو کیشوەرە پارچە نەبووە”.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە