Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 21 شوبات 2017

(تی ڤی تابەت بە منداڵانی کوردی تەندروستە یان چیرۆکی بەر ئاگردانی نەنکم)

بەروار : 21 شوبات 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

کاروان فایەق
منداڵ ئەو کائینەی کە جیهانێکی زۆر تایبەتی هەیەو تێڕوانینی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ تەواوی دیاردەکانی دەوروبەری ،وەکو وتراوە مرۆڤ بەرهەمی ئەو ژینگەیە کە تێیدا دەژی منداڵیش بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری دیاردەو تەواوی ئەو هەڵسوکەوتو بەرخوردانەی لەسەر هەیە کە لەگەڵی دەکرێت.
تا چەند ساڵێکیش لەمەو پێش تەلەفزیۆنێکی ئاسمانی کوردی تایبەت بە منداڵان نە بوو،بەڵام ئێستا کە چەند تی ڤیەک تایبەت بە منداڵان هەیە جێگای هەڵوێستە لە سەر کردنە.
وەک پەروەردەکارێک کە زیاتر لە 11ساڵە لە بواری پەروەردەی منداڵ کاردەکەم تێبینی زۆرم لەسەر ئەم تی ڤیانە هەیە و لێرەدا لەگەڵ چیرۆکەکانی نەنکم بەراوردیبکەم ،تیڤیەکان ڕۆژانە ژەهرێ خورافەو سحر دەرخواردی منداڵە چاو گەشەکان دەدەن ئەمەش لە ئایندە جێکەوتە نەرێنیەکانی دەر دەکەوێت ئەم کاریگەریانە بەجۆرێکە ڕۆژانە منداڵەکەی خۆم کە تەمەنی کەمترە لە 5ساڵ داواێ داری سحریم لێ دەکات ،ئەو بەسەر هاتانەی لەم کەناڵانەوە پشانی منداڵ دەدرێت دورو نزیک پەیوەندی بەم ژینگەوە نیە کە منداڵی کوردی تێدا دەژی ئەمەش نامۆ بون لای منداڵ بە ژینگەکەی دروست دەکات .
لە چیرۆکەکانی نەنکمدا ئاوێتە دەبوم بە ژینگەکەم و دەبوم بە بەشێک لە ڕوداوەکانی ناو چیرۆکەکان، گیانی بەرگریو خۆڕاگری لە بەرامبەر زۆڵم و زۆر لە چیرۆکەکانی نەنکمدا هیچ شوێنێکی بۆ خورافات و سحر نەهێشتبو بۆیە منداڵیم گەشەی تەندروستی دەکرد .
کەواتە هەموو پێشڤە چونێک باشی لەگەڵ خۆی ناهێنیت ئەگەر نەزانین چۆن بەکاری بهێنین.

 

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە