Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 23 شوبات 2017

چیـــــرۆکەکانی دوای خەتەنەکردنی کچان….!

بەروار : 23 شوبات 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

دەروون سەعیدی
ئەژین محمد ناوێکی خوازراوە ، فەرمانبەرە لەیەکێک لە دەم ودەزگاکانی هەرێم ،بەم شێوەیە باسی ژیانی دوای خەتەنە کردنی دەگێرێتەوە و دەڵێت
وەک مرۆڤێکی ئاسایی نیت چێژێ سێکسی وەردەگری ،بەڵام وەک کەسی ئاسایی نا،خاتوو ئەژین ووتی بەعەمەلیش ئەنجامی بەیت چێژی سێکسی وەردەگری ،بەڵام وەک کەسێکی ئاسای نا، ئاستی برینەکە وئەتەکێتی ئازار جۆری لاوازی و نەمانی سێکسی دیاری دەکات، برینی وەک بەشێک لە پارچەی جگەر دەچێت،خاتوو ئەژین ئێستە لە هاوسەرەکەی جیابوەتەوەو بەشێکی زۆری هۆکاری جیابونەوەی بۆ لاوازی جنسی گەراندەوە ،ئەوەشی ووت کە چەندین جار ڕووبەرووی هاوسەرەکەی بوەتەوە،هەڵبەتە ئەوەشی بە مافی پیاو دانا کە مێردەکەی وەک هەموو پیاوێکی تر مافی خۆیەتی لەگەڵ ژنێکی تەواودا بێت،ئەوەی سەرنجم دا لە قسەکانیدا بە کەسێکی ناتەواو خۆی دەبینی و هەرگیزیش نەی هێشتووە مێردەکەی بزانی کە ئەو هەر لە منداڵیەوە ناتەواو و بووە ،بەشێکی جەستەی لێکراوەتەوەو بوەتە هۆی لاوازی جنسی،ئەوەشی ووت بڕینی بەشێکی هەستیار لە جەستە کەم و کوری لە هەست دا دروست دەکات،لەکۆتاییدا ووتی ،” کۆمەلگەکەمان جۆری کوشتنی زۆرە بۆ ژن بەجەست و روح”

سۆلین دانا ناوێکی خوازراوە قوربانیەکی دیکەی داب ونەریتەکانی کۆمەڵگە ،سۆلین تەمەنی ۳۷ ساڵە هاوسەرگیری کردووە ،باسی پەیوەندی نێوان خۆی و هاوسەرەکەی دەکات پاش ئەنجامدانی خەتەنەکردنی لەتەمەنی منداڵیدا و کاریگەریە خراپەکانی لە ژیانی هاوسەرگیریدا ، سۆلین دەڵێت من یەکێک بووم لەو هەزاران کچەی کە بەر بەم کارەساتە کەووتوون ،دەڵێ جۆری برینی بەشێکی جەستە تواناو ئارەزووی سێکسی دیاری دەکات و دەڵێ من لەو کەسانە بوون کە بەشێکی زۆریان لە کۆئەندامی زاوزێیان بریوە ،بۆیە دەڵێت زۆر کەم چێژ لە پەیوەندیە جنسیەکان دەبینم ،دەڵێ چێژێ سێکسی نازانم چیە ،من هەست بەکەمی خۆم دەکەم ،ئەوەشی ووت کە حەزو ئارەزووە سێکسیەکان زۆر جیاوازن لەگەڵ ژنێکی ئاسایی خەتەنە نەکراو،باسی لەوەش کرد کە زۆرجار لەگەڵ هاورێکانی باسی ئەوە دەکەن کەئایا ئەوانیش بەجۆرێک چێژوو ئارەزوویان چۆنەو قسەیان لەگەڵ یەک کردووە،سۆلین ئەوەشی ووت کە زۆر کێشەی لەگەڵ هاوسەرەکەی هەیە،ئەوەشی خستە روو کە زۆر شەوان هاوسەرەکەم ئارەزووی چەند جارێک جووت بوون دەکا ،بەڵام من جارێکیش حەزێ ئەو پەیوەندیەم نیە و ئارەزووم نیە ،چۆن هیچ جۆرە چێژێکی لێ نابینم، سۆلین ئەوەشی ووت کەلە بارێکی دەروونی خراپ دایە، چونکە ناتوانێ بە پێ پێویست لەگەڵ هاوسەرەکەی پەیوەندیە جنسیەکانی هەبێت ،هەروەها لە قسەکانیدا ئەوەم بۆ ڕوون بویەوە کە زۆر نائومێد و دڵشکاوە کە ناتوانێ چێژ لە ئارەزوو پەیوەندیە سێکسیەکان بیبینێ.

کارلین ئەنوەر قوربانیەکی دیکەیە،کارلین خوێندکاری زانکۆیە هێشتا نەچووەتە ناو پڕۆسەی هاوسەرگیریەوە، بەم جۆرە باسی خۆی دەکات .

کارلین دەڵێت من هاوسەرگیرم نەکرووە،ناشمەوێ بیکەم ،چونکە ئارەزووە سێکسیەکانم زۆر لاوازن ،دەزانم گەر هاوسەرگیری بکەم دواتر دەبێتە کێشەمان و دەرئەنجام جیابونەوەی لێ بەرهەم دێت،کارلین دەڵێ من ئارەزووم زۆر لاوازە ،بۆیە توانای بەعەمەلی ئەنجامدانی پەیوەندیە جنسیەکانم نیە،کارلین ئەوەشی ووت کە زۆر ئازاری دەبێت لەکاتی سووری مانگانەدا دکتۆر پێ ووتووە کاریگەری خەتەنەکردنەکەیە،کارلین کچێکی بێ هیواو نائومێدە کە ناتوانێ وەک هەموو هاوڕێ و کچانی تر ژیان و خێزان بۆ خۆی پێک بێنێت ،کارلین دەڵێت هەرجارێک یەکێک لەهاوڕێکانم دەچنە پڕۆسەی هاوسەر گیریەوە من بەجۆرێک باری دەروونیم تێک دەچێ ،ئارەزووی خۆکوشتنم دەکەم ،نەک لەبەر ئەوەی پێم ناخۆشە و هەستێکی حەسوودیم هەبێت ،نانا تەنها ئەوەم بیر دەکەوێتەوە من ئەبێ تاوانم چی بێت؟ بۆ ئەبێ من کەکەسێکی تەواو لەدایک ببووبم، بەڵام ناتەواوم بکەن و هەست بە کەم کورتی خۆم بکەم،بۆ ئەبێ مافی خێزان دروست کردنم نەبێ ؟ئاخر ئەوە سزای کام تاوان بوو؟ کەمنداڵێکی هەشت ساڵە کردی و باجی مانەوەی بەتەنیا لەژیان بێ ؟ کارلین زۆر نائومێد بوو بە دڵێکی پرەوە ووتی من دەچمە موحازەرەوە.

ئەمانە نمونەیەک بوون لەهەزارانی تر،کە مافی ژیان و چێژ وەرگرتن لە ژیانیان لێ دەسەنرێتەوە،وایان لێ دەکرێت پەنا بەرنە خۆکوشتن و جیابوونەوەو چەندین گرفتی تری کۆمەڵاتی…

بەپێ ئەو ئامارانەبێت کە لەبەر دەستن لەهەر (۱۰)چرکەیەکدا لە شوێنێکی ئەم؟دنیایە کچێک خەتەنە دەکرێت،ئەمە بۆ کچان سەرەتایەکی پر ئازارو کێشە دەبێت.
خەتەنەکردن برینی بەشێکە لەکۆئەندامی زاوزێ ژنان بەناوی (کلیتوریس) کە بەبرینی ئەو بەشەی هەستی ژنانەی لەناو دەچێت و تا کۆتایی تەمەنی لەچێژی جنسی بێ بەش دەبێ .
برینی کلیتوریس زۆر ئاسەواری جەستەیی ودەروونی بەدوای خۆیەوە،دێنێت وەک زیان گەیاندن بە شوێنی تێپەربوونی میزهەڵئاوسانی درێژ خایەن،خوێن ڕێژی ،خەمۆکی ،لەدەست دانی چێژی جنسی ،ساربوونەوەی لەجووت بوون ،ڕاوەستانی سووری مانگانە ،کۆبونەوەی خوێن لە زگ،دژواربونەوەی دەورانی سووری مانگانە و منداڵ بوون.

ئەگەر ئامارەکانی خەتەنە کردن لە هەرێم کوردستان وەربگرین ،بەپێ ئاماری ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەهاوبەشی حکومەتی هەرێم و یونسێڤ،بەم شێوەیە:

لە ساڵی ۲۰۱٥ بۆ ۲۰۱٦ بەپێ چاوپێکەوتن لەگەڵ شەش هەزار کەسدا لەهەرێم ئەنجام دراوە، لەو ژمارەیە پارێزگای هەولێر پلەی یەکەم دێت کە
زۆر ترین خەتەنەکردنی کچانی تێدا ئەنجام دراون بەجۆرێک کە کچان ۱٦۰۷٪ بۆ ژنانیش ٦۷۰۷٪ بووە.
دوای پارێزگای هەولێر پارێزگاری سلێمانی کە بەجۆرێک بۆ کچان۱۱۰۸٪ بۆ ژنانیش ٦۰،۳٪ هەروەها لە دهۆک ڕێژەکە بۆ کچان٤۰۱٪ بۆ ژنانیش ۷۰٤٪ هاوکات لە هەڵەبجەش ڕێژەکە بۆ کچان ۱۰۱٪ بۆ ژنانیش ٤۰٪
بەپێ ئامارە جیهانیەکان بەم شێوەیە

بەپێ ڕاپۆرتێکی بونیادی حەشیمەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکی ۱٤۰ ملیۆن ژن لە دونیا خەتەنە کراون و بەپێ ئامارەکانی یوونیسێڤ،ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی،ساڵانە لانیکەم ۳ ملیۆن ژن و کچ لەتەمەنی منداڵی تا ۱٥ ساڵان لە ۲٨ وڵاتی ئاسیا ئەفریقا خەتەنە دەکرێن،۹۷٪ کچان خەتەنە کراون لە وڵاتی ئەفریقایی ۱۲٪ لە وڵاتی ئاسیایین کە ۹۱٪ قوربانیانی خەتەنە کچانی تەمەن ٤ تا ۱۰ ساڵانن ،لە ساڵی ۱۹۹۷ هەتا ۲۰۰٦ ڕێژەی خەتەنە کردنی ژنان بەشێوەیەکی لەسەر خۆ کەم بوەتەوە.

یاسای ژمارە( 8ی ساڵی 2011
لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان لەهەرێمی کوردستان
ماددەی شەشەم
یەکەم:هەرکەسێک هانی ئەنجامدانی کردەوەی خەتەنەکردنی مێینە بدات،بەغەرامەیەک سزا دەدرێت کە لە (۱۰۰۰۰۰۰)یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێ و لە (٥۰۰۰۰۰۰)پێنج ملیۆن دینار کەمتر نەبێ.

دووەم:هەر کەسێک کردەوەی خەتەنەکردنی مێینە ئەنجامدا یان بەشداری تێدا کرد سزای بەند کردنی بۆ ماوەیەک دەیگرێتەوە کە لە (٦) مانگ کەمتر نەبێ و لە (۲) ساڵیش زیاتر نەبێ ،غەرامەیەکیشی لێ وەردەگیرێت کە لە (۲۰۰۰۰۰۰) ملیۆن دینار کەمتر نەبێ و لە (٥۰۰۰۰۰۰) ملیۆن دینار زیاتر نەبێ یان بەیەکێک لەو دوو سزایه

سێیەم:هەرکەسێک کردەوەی خەتەنەکردنی مێینە ناکامی ئەنجامدا یان بەشداری تێدا کرد،سزای بەند کردن دەیگرێتەوە کە لە (۱)ساڵ کەمتر نەبێ و لە (۳) ساڵیش زیاتر نەبێ ،غەرامەیەکیشی لێ وەردەگیری کە لە (٥۰۰۰۰۰۰) پێنج ملیۆن دینار کەمتر نەبێ و لە(۱۰۰۰۰۰۰)دە ملیۆن دینار زیاتر نەبێ ،یان یەکێک لەو دوو سزایە.

چوارەم:باری تاوان کاری توندتر دەبێ ئەگەر بکەرەکەی پزیشک بوو،یان دەرمانساز بوو ،یان کیمیایی بوو،یان مامان بوو ،یان یاریدەدەرەکانیان ،دادگا فەرمان بدا پیشەکەیان لێ وەربگرێتەوە کە لە سێ ساڵ زیاتر نەبێ .

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

۱ بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە