یه‌ك شه‌ممه‌ 26 شوبات 2017

دەركەوتنی گیاندارێكی دەریایی دەگمەن دانیشتوانی فلیپین تووشی سەرسوڕمان دەكات

بەروار : 26 شوبات 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

دانیشتوانی دوورگەی دیناگات-ی فلیپین گیاندارێكی دەریایی زەبەلاحیان لەكەناری دەریا دۆزییەوە كە ئاوی دەریاكە فڕێی دابووە كەنارەكەوە، بڵاوبوونەوەی وێنەی گیاندارەكەش دانیشتوانی فلیپینی تووشی سەرسوڕمان كرد بەهۆی شێوەی سەیر‌و قەبارەی گەورەی گیاندارەكە كە درێژییەكەی دەگاتە 6 مەتر.

سەنتەری دەریایی بۆ توێژینەوەكان لەفلیپین پێشبینی دەكات گیاندارەكە مانگای دەریا بێت، كە جۆرێكە لەو مەمكدارە دەریاییانەی بەتەنها رووكی دەریایی دەخوات.

تیۆدۆر ئەلیبایۆ كە وێنەی گیاندارەكەی گرتووە، ئاماژەی بەوەكردووە كە سامپڵێك لەتەرمی گیاندارەكە رەوانەی سەنتەری دەریایی بۆ توێژینەوەكان كراوە، بەمەبەستی شیكاریكردن لەسەری.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە