Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 28 شوبات 2017

ئیسپانیا “وەزیری هاندانی سێکس” دەستنیشاندەکات

بەروار : 28 شوبات 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا خانمێکی بۆ پۆستێک دەستنیشانکرد، کە ئەرکی ئەوە دەبێ هانی خەڵکی بدات زۆرتر پەیوەندی ئەوتۆ دروستبکەن کە منداڵبوونی لێبکەوێتەوە.

خاتو ئێدیلمێرا باریێرا وەکو ”’وەزیری سێکس” لە کابینەی سەرۆکوەزیران (ماریانۆ راجۆی) ناسراوە و دەبێ رووبەڕووی مەترسیی کەمبوونەوەی پرۆسەی منداڵبوون ببێتەوە کە ئیسپانیا بەدەستیەوە دەناڵێنێ.

ساڵی رابردوو لە ئیسپانیا بۆ یەکەمجار ژمارەی مردووان زۆرتر بوو لە ژمارەی لەدایکبووان، پسپۆڕان دەڵێن هۆکار ئەوەیە ژمارەی کاتژمێرەکانی کارکردن لەو وڵاتە زۆرن و خەڵکی شەوان درەنگ نان دەخۆن و دوای نیوەشەو دەچنە جێگەی نووستن!

ماڵپەڕی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئەو حاڵەتەی ئیسپانیای وەک “قاتوقڕیی سێکس” ناوبردووە و دەڵێ لێکەوتەی شێوازی ژیانی پڕ سەرقاڵیی وڵاتانی پێشکەوتووە.

لە ساڵی 2008 ەوە ژمارەی لەدایکبووان لە ئیسپانیا بە راددەی 18% کەمیکردووە، لە ساڵی 1977 یشەوە ژمارەی ئەو خێزانانەی منداڵیان نییە سێ هێندە زیادیکردووە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە