یه‌ك شه‌ممه‌ 5 ئازار 2017

چەندین ڕێنمای گرنگ بۆئامادەکاری تاقیکردنەوە پێویستە جێ بەجێ بکرێن

بەروار : 05 ئازار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ڕەنگین نوری عزیز – ڕێنمایکاری دەروونی

پێش هەر تێست و تاقیکردنەوەیەک فێرخواز توشی دڵەڕاوکێ ی تاقیکردنەوە دەبێت، هەندێ گۆڕانکاری دەروونی و جەستەی هەست پێدەکات،بەڵام ئە گەر فێرخواز ڕێنمای وەربگرێت و جێ بەجێی بکات کە چۆن بخوێنێت،چی بکات و چۆن خۆی ئامادە بکات؟ وەڵامی ئەو پرسیارانە یارمەتیدەرەبێت دڵەڕاوکێی کەم بێتەوەو ئاستی دەسکەوتی خوێندنی بەرزبێت،بۆیە پێویستە :
ــسەرەتا بەخۆت بڵێ بەباشترین شێوە دەخوێنم و سەرکەتوو دەبم
ــ کەسی سەرکەوتوو دەبێ ماندووبێت و ئامادەکاری بکات بۆسەرکەوتنەکەی
ــ بەکارنەهێنانی فیسبووک و انترنێت
ــ وەستان و دواخستنی گەشت و سەیران و میواندارێتی
ــ زوو هەستان لەخەو ، زوو خەوتن
ــ خەوی پێویست ،بەپێێ خۆت گرنگی بەکاتی پێویست بدە
ــ نانی پێویست بخۆن(نەزۆر ،نەکەم)
ــ حەمام کردن و خۆشۆردن
ــ لەشوێنی نەزۆر گەرم نەزۆر سارد دابنیشە
ــ خواردنەوەی ئاو، بەردەوام با ئاوت پێ لابێت کەدەخوێنیت،ئەگەر بکرێ لەکاتی تاقیکردنەوەش ئاوبخۆرەوە
ــ خواردنەوەی شیری بێ شەکر لەگەڵ دارچینی
ــ خواردنی میوە لە برێک و پشووی کاتی
ــ کاتی نوێژەکان باشترین کاتە بۆ لەبەرکردنی بابەتێک و چونە سەربابەتێکی نوێ(بۆنمونە لەنوێژی عەسر تا بانگی ئێوارە دەدات بەشێک تەواو دەکەم)
ــ ئەو شوێنەی لێی دەخوێنی با تیڤی لێنەبێ
ــ لەموبایلەکەت بەدوربە
ــ دووربە لەدەنگەدەنگ،لەگۆشەیەک و ڕوو لەدیوار دابنیشە
ــ خۆت بەکەسی دیکەو هاوڕێکەتەوە مەبەستەوە
ـــ بیری ناخۆش و نائومێدانە لەمێشکت بەدووربگرە
ــ باوەڕت بەتواناکانی خۆت هەبێت و بەکەم ڕازی مەبە
ــ لەسەرخۆ و بەجدی بخوێنە
ــ بە ووردی وەڵامی پرسیاربدەوە
ــ خۆت سەرقاڵ مەکە بە بیری لاوەکی وەک (شعرو ،نوسین،گۆرانی،خۆشەویستی،دڵداری،انترنێت،تعینات،داهاتوو،ڕۆشتن، مانەوە،دەرچون دەرنەچوون، قسەی ناخۆشی کەسێک….)تەنها بەباشی بخوێنە
ــ لەکاتی خوێندن نوسین بەکاربهێنە(خەتت خۆشەبێ،بیرت ناچێتەوە،فێری خێرانوسین دەبیت)
ِــ پێشتر دڵنیابەوە چ تاقیکردنەوەیەکت هەیە
ــ پێویست ناکا چواردەوری خۆت قەرەباڵغ بکەی
ــ تەنها کتێب و دەفتەرەکەت و پەڕەیەک بۆ وانە خوێندن بەسە
ــ بیر لەتاقیکردنەوەو نمرەی پێشووت مەکەوە بەڵکو ئێستا بەباشترین شێوە بخوێنە
ــ لەئێستادا خۆت ماندووبکە و بەرهەمەکەت باش دەبێت
ــ هەرگرفتێکی نەخوازراو دروست بوو، خۆت ئاڵۆز مەکە بەناوی خودا ئارام بگرەو بەردەوامبە لەوانەخوێندن
ــ گەر بەجۆرێک نەکرا تەنها بەهۆی کێشەی خێزانی کەبخوێنیت، گلەی مەکە دیسانەوە بخوێنە هەموو شت باش ئەبێت
ــ باش بیربکەوە باشدەبیت
ــ بەخۆت بڵێ من دەتوانم و دەخوێنم کەواتە مەبەست و ئامانجەکەت بەدی دێت کەهەوڵی بۆدەدەیت،بەخۆت بڵێ من باشم و باوەڕت بەتواناکانت هەبێت کەواتە بۆسەرکەوتن و بەرزکردنەوەی ئاستی دەسکەوتی خوێندن پێویستە ڕێنماییەکان بەباشی جێ بەجێ بکرێن.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە