Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 8 ئازار 2017

له‌ 8ی‌ مارسدا رێز له‌ كارمه‌ندانی‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو ده‌نرێت

بەروار : 08 ئازار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ حكومی‌‌و ڕێكخراوه‌یی‌، به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ ئافره‌تانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، مه‌راسێمێكی‌ ڕێزلێنانی‌ بۆ كارمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو به‌ڕێوه‌برد.
ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 8ی‌ 3ی‌ 2017، به‌ ئاماده‌بوونی‌  د.موحه‌ممه‌د هاودیانی‌، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و   سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و   ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و   ئه‌نوه‌ر تاهیر، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و د.فه‌رهاد تۆفیق‌و م.صه‌باح فه‌تاح‌و  زیاد حه‌مه‌ڕه‌زاو مییا ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و نوێنه‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان‌و ڕێكخراوی‌ خانزاد مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌ت به‌ 8ی‌ مارس به‌ڕێوه‌چوو تیایدا ڕێز له‌ ماندووبوون‌و شه‌ونخونی‌‌و كاره‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ شه‌ڵته‌ر گیرا.
له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه‌ له‌   به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و وه‌زیری‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ په‌رله‌مان وته‌یان پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كانیاندا به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ كاری‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانیان ڕوانی‌‌و كاری‌ به‌رده‌وام‌و شه‌ووڕۆژی‌ كارمه‌ندانیانبه‌رز نرخاند، هه‌ر له‌وته‌كانیاندا   پیرۆزبایی‌ خۆیان به‌بۆنه‌ی‌ 8ی‌ مارسه‌وه‌ پێشكه‌شكرد، هه‌روه‌ك پیرۆزباییان له‌ كارمه‌ندان كردو به‌ شیاوی‌ ڕێزو سوپاسیان زانین‌و هیوایان خواست له‌ ئاینده‌دا كوردستان خاڵی‌ بێت له‌ هه‌ر توندوتیژییه‌ك دژی‌ ئافره‌تان.
دوا به‌دوای‌ وته‌كان، له‌لایه‌ن به‌رپرسان‌و میوانانی‌ ئاماده‌بووه‌وه‌ خه‌ڵاته‌كانی‌ ڕێزلێنان پێشكه‌ش به‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ شه‌ڵته‌ر كران‌و به‌ڕێزه‌و له‌ كارو هه‌ڵسورانیان ڕوانین له‌ پێناو پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ ئافره‌تاندا له‌ سنوری‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی‌ گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕیندا.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ مه‌راسیمه‌كه‌ مایه‌ی‌ ستایشی‌ كارمه‌ندان بوو ، هه‌روه‌ك زۆر سوپاسی‌ ئاماده‌بوونی‌ وه‌زیر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و په‌رله‌مانتاران‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ڕێكخراوه‌كان‌و دامه‌زراوه‌كان كرد كه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ بوون‌و خه‌ڵاتی‌ رێزلێنانیان پێكه‌شكردن.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە