شه‌ممه‌ 11 ئازار 2017

جیاوازی کات لەنێوان ئەمریکا و عێراق یەک کاتژمێر کەمدەبێتەوە

بەروار : 11 ئازار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لە کاتژمێری ٠٢:٠٠ی ١٢ی ئادار کاتی ئەمریکا یەک کاتژمێر پێشدەخرێت. بەمجۆرەش جیاوازی کات لەنێوان ئەمریکا لەگەڵ تورکیا و عێراق یەک کاتژمێر کەمدەبێتەوە.

لە ناوچەکانی “بەشی رۆهەڵاتی ئەمریکا” کە ویلایەتەکانی نیویۆرک، نیوجێرسی، واشنتۆن دی سی، بۆستن، فیلادلفیا، مەیامی و ئەتڵانتا جیاوازی کاتژمێرەکانی لە هەشتەوە کەمدەبێتەوە بۆ حەوت کاتژمێر.

جیاوازی کاتژمێریش لەنێوان عێراق و “کاتەکانی ناوەندی” کە شارەکانی شیکاگۆ، هۆوستن، سان ئەنتۆنیۆ، داڵاس، نیو ئۆرلیەنس، مەمپیس، کەنساس ستی، مینناپۆلیس لە نۆ کاتژمێرەوە کەمدەبێتەوە بۆ هەشت کاتژمێر.

ئەم پێشخستنی کاتەش تاکو پێنجی تشرینی یەکەم لەمیانی گۆڕینی کات بۆ کاتژمێری هاوینی لە ئەمریکا بەردەوام دەبێت.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە