پێنج شه‌ممه‌ 16 ئازار 2017

پانۆراماى تاوانەکانى ڕژێمى عێراق لەدژى شارى هەڵەبجە .

بەروار : 16 ئازار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

باوکى شارۆ
ڕژێمە یەک لەدوایەکەکانى عێراق بەردەوام و بەبەرنامەیەکى تۆکمە و پیلان بۆ داڕێژراو بەمەبەستى سەرکوتکردنى دەنگى ناڕەزایى و شۆڕشگێڕانەى گەلەکەمان، بەهەموو شێوەیەک پەلامار و هێرشەکانى درێژە پێداوە. دەرئەنجام لەبەرامبەر دەنگى ناڕەزایەتى و بزووتنەوەى ئازادیخوازانەى گەلەکەماندا، ڕژێم بەشکستە یەک لەدوا یەکەکانى لەسەر کورسى دەسەڵاتدارێتى و حوکمدارێتى هێنرایە خوارەوەو ڕوبەڕووى سزاو دادگاى عادیلانە بویەوەو گەل و بزووتنەوەى کوردایەتى سەرکەوت. ئەم سەرکەوتنە مەزنەش بەبێ فیداکارى و قوربانى دانى گەلانى عێراق بەگشتى و گەلەکەمان بەتایبەتى نەبووە، لەنێو مێژووى بەرخوردان و قوربانیدانى گەلەکەمان خەڵکى ناوچەى هەڵەبجە چەندین لاپەڕەى پڕلەشانازى و سەروەرى و قوربانى دان تۆمارکردووە بۆ نمونە :
• ڕژێم بەهۆى سوپاى زەمینى و بە سەرکردایەتى زەعیم ێدیق لەڕێکەوتى 128 1963 دا پەلامارى ناوچەکەیداو هێزى پێشمەرگە لەسەر پردى زەڵم و لە ڕوبەڕوبونەوەیەکى بێوێنەدا شەڕێکى قارەمانانەیان ئەنجامدا، بەهۆى بوونى سوپایەکى بێشومارى پڕچەک و پشتیوان بە تۆپى دور هاوێژو تانک لەئەنجامدا پاش شەهیدبوونى چەندین پێشمەرگەى قارەمان وەک (1-نادر حەمە حەسەن 2-مام ئەمین ئیبراهیم دەگا شێخانى 3-حەمە گوڵپى – ئەم شەهیدە نەمرە پاش پێنەمانى گوللە بەخەنجەرەوە دەچێتە سەر تانکەک و لەدواوە بەگوللەى دوژمن شەهید ئەکرێ – 4- عەلى ئەحمەد 5- حەسەن عبدالقادر نەوڕۆڵى 6- عەلى حەمە ئەمین ئێناخى 7- عینایەت ئێناخى ) وە هەروەها چەند پێشمەرگەیەکى تر بریندار دەبن.
سوپاکەى دوژمن بەبڕیارى سەرکردەکەیان کە زەعیم ێدیق، دەستى کردە تۆپبارانى شارى هەڵەبجەو دەوروبەرى کەلەئەنجامدا چەندین ماڵ ودوکان سوتان و وێران و خاپورکران و ژمارەیەک هاووڵاتى بێدیفاع شەهیدو بریندار بوون.
• پاش پاشگەزبونەوەى ڕژێمى عێراق لە بەندەکانى ڕێکەوتنامەى 11ى ئازارى ساڵى 1970 و هەڵگیرساندنەوەى جەنگ لەلایەن ڕژێمەوە، بەدژى گەلەکەمان. شارى هەڵەبجە و ناوچەکەى یەکێک بوو لەوشارانەى لەژێر دەسەڵاتى هێزى پێشمەرگەى کوردستان دابوو. ڕۆژى 2641974 ڕژێمى عێراق بە چەکى ناپاڵم کە چەکێکى قەدەغەکراوى نێودەوڵەتى بوو، شارەکەى بۆردومانکردوو سەربارى وێران وخاپورکردنى سەدان دوکان و خانوبەرە، بەدەیان هاووڵاتى سیڤل و بێدیفاع شەهیدو برینداربوون. ئەوانیش بریتى بوون لە ( 1- ئازاد ئەحمەد کەریم 2- حاجى ئەمین جەوهەر 3-ئیبراهیم ئەمین جەوهەر 4- عەزیزى پەزە 5- حمەڕەشید سەید قادر چایچى 6-محمود عبدالرحمن ئەفەندى 7- دەروێش حمە شەریف 8-عبدالرەحمن حاجى حمەێاڵح 9- بێستوون وەستا هاشم 10- سەید قادر هانەسورەیی 11- مەلا محمود 12-عەبدولڵا مەلا ئەمین 13-ئەحمەدغفور ساڵح 14-حمیدە محمودئەحمەد 15- بەناز خالید ڕەشید 16-شیرین خالید ڕەشید 17- حەکیم قادر محمود 18- بەختیار قادر محمود 19- کاڵێ قادر محمود 20 –ناسکە قادر محمود 21- نەوزاد حەسەن قادر 22- شێرزاد حەسەن قادر 23-فواد محمد قادر 24-مریەم محمد قادر 25-ئازاد عەلى 26-عبداللە حمە فرەج 27- شێرکۆ عومەر مەغدور 28-ئایار عەلى ئیسماعیل 29-ئارى عەلى ئیسماعیل 30- حیکمەت ئەحمەد بارام 31-ئەحمەد شەریف محمود32-کافیە محمود محمد 33-محمدحمەڕەشید محمود 34-حسن حمەڕەشید محمود 35-حمەڕەشید محمود وەلى 36- محمد قادر تاوەگۆزى.
• هەرهەمان ساڵ و پاش تێپەڕبوونى هەفتەیەک واتە لە مانگى 51974 بەسەر بۆرومانکردنى هەڵەبجەو شەهیدو بریندارو ئاوەرەبوونى دانیشتوانەکەى، ڕژێم بەهۆى کۆپتەرەوە بە ساروخ و شەستتیر، چەنین هاووڵاتى بێیفاعى لەگوندى سەراوى ناوچەى نەورۆڵى سەربەشارى هەڵەبجە شەهیدو بریندار کرد شەهیەکان بریتى بوون (1- فاتیمە سەید فەتاح 2- عاسمە محمد 3- تۆفیق قادر 4- نازار حسەین 5- ئەمنە عەلی عبدلکریم 6- رەئوف حاجى فەتاح 7- ئەحمەد حەمەئەمین اورەحیم 8- ڕێبوار نورى .
ئەوە ئەم هاووڵاتیانەش برینداربوون: (1- نجم الدین ئەحمەد عبداللە 2- ئەنوەر عبالقادر 3- فەرەج فەتاح ) .
* لەبەرامبەر بڕیارى بە عەرەبى کرنى خوێندن لەلایەن ڕژێمى عێراقەوە لەمانگى نیسانى ساڵى 1977 دا خوێندکارانى شارەکە دەستیان دایە ڕێپێوان و ناڕەزایەتى، لە ئەنجامدا سەدان خوێندکار لەسەربازگەى شارەکەدا زیندانیکران و پاش دوو ڕۆژ زیندانى لەژێر فشارى خەڵکدا ئازاد کران.
* لەساڵى 1977-1978 ڕژێم دەستى کرد بە ڕاگواستنى لادێکانى ناوچەکەو نیشتەجێکردنیان لە ئۆردوگا زۆرەملێکانى زەمەقى و عەنەب و سیروان، کە زیاتر لە 100 سەد لادێ لەناوچەکەدا بەشاڵاوى ڕاگواستن کەوتن.
* لەساڵیادى بۆردومانکردنى قەڵادزى و هەڵەبجە لە 24-26-4-1974 خوێندکارانى شارەکە دەستیان دایە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى دەربڕین، ئەم خۆپیشاندانە زۆربەى خوێندنگاکانى شارەکەى تێدابەشداربوون، لەم خۆپیشاندانەشدا چەندین خوێندکار دەستگیرکران و پاش ئازار دانیان لەسەربازگەى شارەکە ئازاد کران
* لەکۆتایى مانگى 4ى ساڵى 1987 بەبڕیارێکى ڕژێم ئەو گوندانەى تائەوکاتە سیاسەتى ڕاگواستن نەیگرتبونەوە، بڕیاردرا بەگواستنەوەیان بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان، ئەم بڕیارەش بوە مایەى پەنابردن بۆ خۆپیشاندان و ڕاپەڕینى خەڵکى هەڵەبجە و سیروان و خورماڵ لە 1351987 لەئەنجامى ئەم ڕاپەڕینەدا خەڵکى ڕاپەڕیوو توانى دەستبگرێت بەسەر زۆربەى شوێنەکانى شارەکەو سیروان و خورماڵ، هەروەها بۆ پشتیوانیکردنى خەڵکى ڕاپەڕیوى ناوچەى هەڵەبجە خەڵکى سەیدێادقیش دەستى بەڕاپەڕین و خۆپیشاندانکرد.
لەیەکەم ڕۆژى خۆپیشاندانەکە دا هاووڵاتى و گەنجى ڕاپەڕیوو (مەریوان حەمە ڕەشید ) شەهیدبوو. پاشان بەهۆى بۆردومانکردنى کۆپتەرەکانى ڕژێم چەندین هاوڵاتى دیکە برینداربوون، دواجار بەبڕیارى تاوانبارى لەسێدارەدراو عەلى حسن المجید سەرجەم بریندارەکان کەلەنەخۆشخانەى شارەکەدا لەژێر چارەسەرکردندا بوون دەستبەسەرکران و دواتر لەسەرووى شارەکەوە زیندەبەچاڵ کران.
ئەو هاوڵاتیانەى لەڕاپەڕینەکەدا شەهیدبوون (1- محمد عزیز بارام 2- ێدیق مستەفا معروف 3- میدیا عوسمان عەلى 4-حمەشریف حمە عەلى 4- فاتیمە سەعید حمە کەریم 6- حەمزە سڵێمان عوسمان ) ئەم هاوڵاتیانەش بەبریندارى لەنەخۆشخانەى هەڵەبجە دەستبەسەرکراون لەشەوى 131451987 زیندەبەچاڵکران (1- جەمیلە ڕەشید محەمەد ڕەسوڵ 2- فەهیمە عبداللە قادر 3- جەلال فتاح قادر 4- عبدالڕەحیم ڕەشید محمد امین 5- عیرفان فتاح مستەفا 6- کەژاڵ فتاح مستەفا 7- عەلى عبداللە فەتاح 8- ئیسماعیل عبداللە قادر 9- هادى حەمید فەرەج 10- جەمال حمید فەرەج 11- عوسمان عەلى ئەحمەد 12- عوسمان عەلى کەریم 13- فریشتە حمە ئەمین 14- حەسیبە عبداللە قادر 15- زولیخا جەمال عبدالقادر 16- میدیا جەمال عبدالقادر .
لەترسى تۆڵەسەندنەوەو هەر جۆرە ئازاردانێک زۆرێک لە دانیشتوانى شارەکە بۆئەوەى ڕژێم نەتوانێت دەستگیرو دەستبەسەریان بکات، بەرەو ژێردەسەڵاتى هێزى پێشمەرگەو وەک پەناهەندە ڕویان لە ووڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران کرد.
• ڕژێمى بەعس لەبەرامبەر شکستە سەربازییەکەى داو وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە خەڵکى بێدیفاعى شارى هەڵەبجەو ناوچەکە لەڕۆژى 1631988 بە هۆى هێزى ئاسمانى و بەبەکارهێنانى چەندین فڕۆکەى جەنگى لەجۆرى سیخۆو باجەڕو بەکارهێنانى چەندین جۆر لە چەکى کیمیاویى لە جۆرى سیانیدو خەردەل و ڤى ئێکس و بۆمبى ناپاڵم و بۆمبى تەقلیدى بەدرێژایی چەندین سەعات، بۆردومانى شارەکەى کرد، کەلەئەنجامدا بەهەزاران شەهیدو بریندارو ئاوارەبوونى سەرجەم دانیشتوانەکەى و خاپورکردنى زۆربەى دوکان و خانوبەرەى شارەکەى لێکەوتەوە.

سەرچاوە:
کارەساتى کیمیابارانى هەڵەبجە ….شەوکەتى حاجى موشیر
شارەکەم هەڵەبجەیە …….شێخ عەلی
هەڵەبجە لەئامێزى مێژوودا ……حەکیم مەلا ساڵح
چوارشەممەى خوێناوى ……..ئیبراهیم هەورامانى

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە