هه‌ینی 17 ئازار 2017

ئەندامێکی سەرکردایەتی حزبی شیوعی : تاوەکو ئێستا نەتوانراوە لەنێوان ململانێ سیاسیەکان بەچاوێکى گەورەتر سەیرى هەڵەبجە بکرێت

بەروار : 17 ئازار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

لە ٢٩ ساڵەی یادی هەڵەبجە و ئەو گرفت و ناکۆکیانەی کو هەیە لە و پارێزگایە وململانێەی حزبایەتی  دابەشکردنی پۆستەکانی ئەنجومەنی پاریزگای هەڵەبجە هاورێ نیعمەت ئەندامی سەرکردایەتی حزبی شیوعی کوردستان بەم شێوە بۆ ماڵپەری ئاگاپرێس قسەی کرد.

جەلال هۆرێنی

ئاگاپرێس: یادى هەڵەبجە ئەمساڵ گرژیەکى تێکەوت هۆکارى ئەو کرژیە چیى بوو؟

 

هاورێ نیعمەت : خۆى دوو سێ خاڵە ،ئێمە وەکو لایەنەکانى هەڵەبجە لە 25ى 1 یاداشتێکمان دا بە ئەو لیژنەى سەرپەرشتى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە دەکات،داوام کرد پێش 16ى 3 بیبینین وەک لایەنەکانى هەڵەبجە زۆربەمان بەشدار نەبوین چووین تاچە گولینەمان داناو هاتینە دەرەوە،مەبەستم کەسى یەکەمى لایەنەکان نەک  ئەندام و لایەنگرانى حزبەکان.

 

ئاگاپرێس: ئەمرۆ پارتى دیموکراتى کوردستان و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان مەراسیمەکەیان جێهێشت هۆکارەکەى چى بوو؟

 

هاورێ نیعمەت:من لە ژوورەوە نەبووم نازانم چونکە ئێمە وەکو بەرپرسى یەکەمى لایەنەکان لە کاتژمێر 9و نیو تاجە گولینەمان داناو هاتینە دەرەوە،بۆیە ئاگادارى ناو هۆڵەکە نەبووم ونازانم چى روویداوە.

 

ئاگاپرێس : ئەمرۆ 29 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنى هەڵەبجە تێدەپەرێت بۆ بەپارێزگابوونێکى کارا هەڵەبجە پێویستى بە یاسا و بریارى جێ بەجێکار هەیە ئێوە چیتان کردووە ؟

 

هاورێ نیعمەت:هەڵەبجە پێویستى بەوە هەیە لە رووى مەعنەوى و مادیەوە گرنگى پێبدرێت ، ئەوەى هەیە تا ئێستا هەڵەبجە جیا نیە لەو ململانێ سیاسیەى لە کوردستان دەکرێـت بۆیە هیوادارین لایەنەکان هەلەَبجە بەگەوەرەترە سەیربکەن ناکرێت مرۆڤ وا بکات بابەتە گەورەکانمان لەبیر بچێتەوە ،تاوەکو ئێستا نەتوانراوە لەنێوان ململانێ سیاسیەکان بەچاوێکى گەورەتر سەیرى هەڵەبجە بکرێت.

 

ئاگاپرێس: ئەنجومەنى وەزیران لە کۆبونەوەى 16ى 3ى 2017 کۆمەڵێک بریار و راسپاردەى دەرکرد یەکێک لەوانە راسپاردنى وەزیرى ناوخۆ بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆى عێراق لەبارەى کارتى نیشتمانى و ژمارەى ئۆتۆمبیل و رەگەزنامەى بارى شارستانى جیابکاتەوە لەگەڵ بودجەى هەلەَبجە لە سلێمانى ئێوە چى دەڵین ؟

 

هاورێ نیعمەت :ئێمە بەباوەڕم ئەو بریارە زۆر دواکەوتووە 3ى ساڵە هەڵەبجە بووە بە پارێزگا لە 5ى 2ى 2014 پەرلەمانى کوردستان یاساى بە پارێزگابوونى هەلەبجەى راگەیاندووە نزیکەى 31 کۆبونەوەى لایەنە سیاسیەکان کراوە ئینجا گەیشتوون بە رێکەوتن ، کورد ووتەنى ئەم لایەنانە جگە لە ململانێ سیاسى و  بەرژوەندى حزبى بەتایبەتى هەردوو لایەنى دەسەڵاتدارەکان هیچى تر نیە ، کوردواتەنى بەشەکەى خۆم بۆ خۆم بەشەکەى تۆش دەخۆم لەدواى 31 کۆبونەوە کاتێک گەیشتنە ئەوەى بەشەکانى خۆیان جوان دابەش کرد ئینجا هاتن ئەو هەنگاوە دەنێن ئەمە بۆ هەڵەبجەیەکان جێگاى نیگەرانیە.

 

ئاگاپرێس:حەیدەر عەبادى بەیاننامەیەکى لەساڵیادى هەڵەبجە دەرکرد بەڵام باسى پارێزگابوونى هەڵەبجەى نەکرد تەنها باسى یەک ریزى پێکهاتەکانى عێراقو ئاشتى و ئارامى کرد ئێوە چى دەڵێن ؟

 

هاورێ نیعمەت :نازانم  بۆ عەبادى بەڵام لەپێش دەبێت ئێمە نێوماڵى خۆمان رێکبخەین ،کاتێک 3 ساڵ پێش ئێستا هەلەَبجە بووە پارێزگا و دووساڵ پێش ئێستا یاساکەى بۆ دەرکرا ئەوکاتە کورد قورسایى و سەنگى زۆر زیاتر بوو لە ئێستا لە بەغداد ، لەوکاتە نەیانتوانى هیچ هەنگاوێک بنێن ،بەڕاستى نەک هەلەَبجە کۆمەڵێک شتى تر لەژێر نیشانەى پرسیاردایە .

 

ئاگاپرێس : هەڵویستى حزبى شیوعى کوردستان لەسەر بەپارێزگابوونى هەڵەبجە و ئەو بەرێوەبەرایەتیانەى تا ئێستا کارانەبوون لەگەڵ سیاسەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ هەڵەبجە چیە؟

 

هاورێ نیعمەت : ئێمە وەکو حزبى شیوعى کوردستان ئەوەى پێمانکرابێت هەر لە تێکۆشان و ماندووبوون و قوربانیدان بۆ هەڵەبجە درێخیمان نەکردوە  ئەمە بە ئەرکێکى نیشتمانى و نەتەوایەتى خۆمانى دەزانین ،ئەوەى بکرێت بۆ پارێزگاى هەڵەبجە ئێمە هەمیشە ووتومانە ئەو پێشمەرگەو پاسەوانەین  لە خەباتى ترا گیانى خۆمان بەخت کردوە بۆ هەڵەبجە ئێستاش حزبى شیوعى ئامادە وبەردەوامە بۆ خەباتکردن و خزمەتکردنى هەڵەبجە ، ئێمە بەشێک نین لەو حکومەت و دەسەڵاتەى کە ئەمرۆ لە هەرێمى کوردستاندا هەیە ،بۆیە ئەو ئەرکە زیاتر ئەو لایەنانە دەگرێتەوە کە زیاتر دەسەڵاتیان بەدەستە،ئەوەى ئێمە پێمانوایە چی بۆ بکرێت بۆ داواکارى هەڵەبجە ئامادەین چونکە خەڵکى هەڵەبجە پێویستى زۆر لەوە زیاترە بۆى تەرخان بکرێت و خزمەتى ئاوەدان کردنەوەى هەڵەبجە و ناوچەکە بکرێتەوە .

 

 

ئاگاپرێس : لەم رۆژانە لەلایەن سیاسیەکانی  هەڵەبجە کورسیەکانى ئەنجومەنى پارێزگا و بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکان دابەش کرا ئێوە وەکو حزبى شیوعى چەند ئەندامى ئەنجومەن و بەرێوەبەرى گشتیتان بەرکەوتووە؟ئەگەر بەرتان نەکەوتووە هۆکار چیە؟

 

هاورێ نیعمەت :هەڵەبجە تا ئێستا هەڵبژاردنێکى بۆ نەکراوەکە تۆ بێت لەسەر بنەماى هەڵبژاردن پۆست و کورسیەکان دابەش بکەیت ،ئەوەى کە کراوە پشت بەستراوە بە هەڵبژاردنى 30ى 4 کەلەو دابەشکردنانەى کراوە کاتى خۆى وەکو لیست مامەڵەمان لەگەڵ کراوە لیستەکەش بەناوى هاوپەیمانیە کە حزبى شیوعى و سۆسیالیست و زەحمەتکێشان دەگرێتەوە کە کورسیەک بەر ئەو لیستە کەوتووە .

 

ئاگاپرێس : ئەى لە پۆستە حکومیەکان وەکو بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکان چیتان بەر دەکەوێت؟

 

هاورێ نیعمەت :بەو حساباتەى کە کراوە تا ئێستا هیچ

 

ئاگاپرێس : دەتەوێت چى بڵێت لەیادى هەڵەبجەدا؟

 

هاورێ نیعمەت :هەڵەبجە ناسنامەى نەتەویەکە، هەڵەبجە خەبات و قوربانیدانى زۆرى بۆ کراوە ،پێویستە هەڵەبجە کە شتێکى بۆ دەکرێت پێ نەفرۆشرێتەوە ، هەڵەبجە زۆر لەوە گەورەترە مرۆڤ بێت ملمڵانى حزبایەتى لەسەر بکات ، مادەم هەڵەبجە رەمزى نەتەوەیەکە و پایتەختى ئاشتیە دەبێت زۆر بەووردتر تەماشاى ئەو بابەتانە بکەین ، دەبێت ناکۆکیە بچوکەکان بکەینە قوربانى بابەتە گەورەکان کە بابەتى نیشتمان و نەتەوەیەک کە رابەرایەتى دەکات، هیوادارم هەموومان بە گەورەتر لەو لەوحەى تەماشاى بکەین کە چیمان بەردەکەوێت ،با لەوێوە تەماشاى بکەین دەتوانین چى بکەین بۆ هەڵەبجە

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە