هه‌ینی 17 ئازار 2017

هەتاوەک و تاک پەروەدە کراو نەبێت ناچینە پێش

بەروار : 17 ئازار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

هاوکار قادر کانی ساردی

دەبێت لە ئێستادا زیاد لەهەر شتێکی تر گرنگی بە مەسەلەی پەروەردە کردنی تاک و پڕکردنی خود بدەین لە زانست و زانیاری بۆئەوەی عەقڵیەتی حکوم ڕانی چاک بەدی بێت
ئەگینا لە ئەگەری هەر گۆڕان کاریەک ڕووبدات چی لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و زانستیشەوە هیچ سودێکی نابێت و هەنگاوێکیش ناچینە پێشەوە گەر برەو بە تواناکان و پەروەردەکردنی تاک نەدەین.وە ئەگەر تاک پەروەردە کراو نەبوو بە هەمان ڕێگای پێشودا و دە دە ڕۆینەوە کە لێوەی هاتووین.چوونکە هەر بەڕاست ئەوانەی پێشو تریش کە هاتن شۆڕش گێڕ بوون و خە باتیان دە کرد و دەوەستانەوە دژ بە زڵم وزۆری ستەمکاران هەر وەک ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران و خەڵکی بەش مەینەتی کوردسان ئەنجامیان دا و ڕۆژانە دەڕژانە شەقامەکان.بەڵام لەبەرئەوەی پەروەردە کراو بوون بە عە قڵیەتی شۆڕش گێڕی و شارەزای باشیان نەبوو لە مە سایلی حکومڕانی باش و خزمەت گوزرای گەل و مەدەنی بوون و دیموورکراسی لەگەڵ دەستڵاتی شاریان گرتەوە دەست ئەم ئێستایان درووستکردووە و خەڵکەکەی خۆیان پڕ پڕ کردووە لە ڕق و تۆڵە و قبوڵ نەکردنی یەکتر و هەموو جوانیەکانیشیان خنکاندووە و ژیانی خەڵکیشیان وێران کردووە بە قەیران و برسی کردنی گەلە کەیان و هەتا بۆ شیان کرابێت خەڵکیان خاڵی کردۆتەوە لەهەر ڵوێست وەستانەوە یەوەک دژ بەخۆیان و داروو دەستەکەیان وەر گیرابێت بە تایبەت ئەندامانی حزبە کانیان کە وایان ڕاهێناون بە هەموو شتێک ڕازی بن وبەس وشەی بەڵێ بزانن و جیان بوێ ئەوەیان پێ ئەنجام دەدەن.ئەوەی ئێستا لە هەولێرو لەناو هەولێریەکاندا دەگوزەرێت و ئەو هەڵوێستە بچڕبچڕانەشی لە لایەن سیاسیەکانەوە پەیڕەو دەکرێت لە سلێمانی و ناوچەکان تریش کە کەی لە بەرژەوەندیان بوو دێن و کە لە دژیان بوو دووچاویان هەیە هەڵوێست نا بینێت.ئەوەش جۆرێکە لە بیرکردنەوە حزبە دیکتاتۆرەکانی جیهان.جیاواز لە هەموو ئەمانەش مێژوو پێمان دەڵێت زۆرینەی شۆڕش گێڕەکان کە شۆڕسیا بەرپاکردوو دژ بەو زڵم و زۆر وەستانەوە کە دژ بەگەلە کەیان ئەنجام دەدرا ئێستا خۆشیان بوون بە دیکتاتۆر بەسەر گەلە کەیانەوە.چوونکە خۆیان بە میراتگری شۆڕش دەزانن و حکومەت و دەستڵات بۆ خۆیان نەبێت بۆهیچ کەسێکی تر بەڕەوانابینن و هیچ کە سێکیشیان لە خۆیان پێ باشتر نەبوو بۆ ئەوەی دەسڵاتی پێبدەن یا ئاڵ و گۆڕی دەستڵات بکە لەڕێگەی سندوو قەکانی دەنگدانەوە.ئێمەش وەک تەواوی میللەتانی تری شۆڕشگێڕ دوو چاری هەمان حاڵەت بوو ینەتەوەو ئێستا شۆڕش گێڕەکانی دوێنێ بوون بە خۆرەی ژیانی نەوەکانی ئەمڕۆ و ئایندە.وە هەر خۆشیان پیمان دەڵێن گەر لاوانی دوێنێیان بە کار هێنا بۆ ئەوەی دەستڵات بگرنە دەست ئەوە ئەمڕۆش دەیان کوژن گەر بیانەوێت دەستڵات دەربکەن لەدەستان.هەر بۆیە لەئێستادا پێویستمانە زیاتر لەهەرشتێکی تر گرنگی بە پەروەردە بدەین و هێز وەبەر خەڵک بهێنینەوە و متمانە دەوری تاک لەکۆمەڵگە بگەڕێنینەوە بۆ هاوڵاتیان.چوونکە ئەوان لەماوەی حکومڕانیان لە هەرێمی کوردستان نەک هەر نەیان توانی لە ڕووی پەروەردە و تەندرووستی و زە راعی و پەروەردەی تاک بەگشتی یەک هەنگاو بنێن بۆ پێشەوە بەڵکو بوون بە هۆکاری شکست پێهێنانیان و لە گۆڕنانی خەونی هاوڵاتیانی بەش مەینەت.کەچی جیا لە هەموو ئەو ڕێگایانەی گرتوویانەتە بەر بۆ بردنی سەروەت و سامانی نیشتمانی لە ئێستادا و لەڕێگای کە ناڵە نا پەروەردەیەکانیان و بە شێوەیەکی دوو ژمن کارانە کار لەسەر بەریەک کەوتنی کۆمەڵایەتی و بریندار کردن هەست و شعوری خەڵکی دەکەن و پارەیەکی زۆری ئەم نیشتمانەش سەرف دەکەن بۆ ئەوەی ڕۆڵەکانی نیشتمان بکێشن بە یەکدا و فێری جۆرێک بەرگریان بکەن لە پێناو مانەوەی دەستڵاتە قێزەو نەکانیان.هەر بۆیە دەبێت پەروەردەیەکی تاک بەدی بێنین دژ بە ئەفکارە نا پەروەردەیەکانی ئەوان.ئەو دەستڵاتە لەماوەی ڕابردوودا کەناڵێکی پەروەردەی هەبوو کاری لەسەر توانای قوتابی و مامۆستاو تاکی کۆمەڵگە دەکرد.کەچی بە بیانوی نە بوونی پارە دایان خست نەیان توانی زیاتر لە چەن مانێگێک زیاتر پەخش بکەن.لە ئێستادا و لەم قەیرانەدا بە نزیکەی یەک ملیار دۆلار پارەیان بۆ کەناڵە حزبیەکانیان دا بین کردووە.هەر لە یەکێک کەناڵێکی کوردیان بوو بینیم مرۆڤێکی جیاوازیان هێنابوو وەک مەیموو پێی پێ دەکەنین.چوونکە دوو چاوی کرد بوو بە هەشت و بە یەک ماچ تێری نە خوارد داوای نۆی دەکردوو.عەلا ئەساس ئەو جیاوازە. من ڕێزی بێ پایانم بۆ ئەو مرۆڤە هەیە بەڵام ئەوە ستافی کەناڵە حزبیەکانە ئەم جۆرە کارانە ئەنجام دەدەن.بۆ ئەوەی خەڵک بەشتی لاوەکیەوە مە ڕغوڵ بکەن.جگەلەمەش ڕۆژانە لەکەناڵەکانیان ڕێکلام بۆ کاڵاو خواردە مەنیەکان و پێداویستیەکانی ناوماڵ دەکەن کە هەر یەک بازاڕێکی پێویستی بە موو چەیەک هەیە تا بۆی بڕۆیت و پێداویستیەکانی لێ بکڕیت.بەڵێ ئەوان هەمیشە گیرفانی خاڵی بە بیری خەڵک دێننەوە بۆ ئەوەی ڕازی بین بە زڵم و ستەم و بڕینی مووچە و سوکایەتی پێکردنیان لە لایەن ئەوانی زاڵمەوە.وە دەبێت هەموو ئەوانەی کە خۆیان بەفسفس پاڵەوان دەزانن و دەستیان بەسەر هەموو شتێکدا گرتووە بێنەوە جارێکی تر لە ئەلف و بێی پەروەدەی تاکێکی شایستە بە حکومڕانی دەرس وەر بگرنەوە.ئەگینا ئاوا بوونی خۆرتان نزیکەو نەوەیە بە ڕێوەیە عەلامەت لەسەر هەموو شتێک دادەنێت و لێ پرسینەوە لەهەمووتان دەکات.لەبەر هەموو ئەمانە پێویستمان بەوەیە گرنگی بە پەروەردەی تاک بدەین

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە