شه‌ممه‌ 18 ئازار 2017

فرۆکەوان ( ئایدن مستەفا خەتیب زادە) لەسەر هەڵەبجە لەسێدارە نەدراوە….؟!

بەروار : 18 ئازار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

شەماڵ عادل سەلیم

 

لەگەڵ نزیک بوونەوەی ساڵرۆژی ژەهربارانکردنی هەڵەبجەی خێرلەخۆنەدیو ، لێرەو لەوێ چەنین قەڵەمی نابەرپرس و بەبێ بەڵەگە لە چەندین شوێنی جیاجیا باس لەوە دەکەن , کە گوایە عەقیدی فرۆکەوان ( ئایدن مستەفا خەتیب زادەی تورکمان )، لەسەر ئەوەی کە بڕیاری (سەددام حوسێن)ی گۆڕبەگۆڕی ڕەتکردۆتەوەو  ئامادە نەبووە بە ژەهر (هەڵەبجە )بۆردومان بکات ، بەبڕیاری ( سەددام حوسێن ) لەسێدارەدراوە ، لەوەش زیاتر دەنووسن و دەڵێن کە گوایە ( ئایدن)  پێش لەسێدارەدانی گوتوویەتی : ( ئاخۆ دوای له‌سێداره‌دانم كورد رێزم لێ دەنێت  ) …..!؟

تەنانەت لەم دوایەش ئەم هەواڵە نادروستە لە چەندین ماڵپەرو تۆڕە کۆمەلایەتیەکان چەند بارە کراوەتەوە، بەڵام نازانم ئەو بەرێزانەی ئەم زانیارییە هەڵەیە بڵاودەکەنەوە ،خۆیان بێ ئاگادەکەن یاخود لەمێژوو زۆر بێ ئاگانە و نازانن کە عەقیدی فرۆکەوان( ئایدن )  لەسەرەتای ساڵی( ١٩٨٧) واتە سالێک پێش ژەهربارانکردنی (هەڵەبجە ) ی خێرلەخۆنەدیو لەلایەن ریژێمی بەعسی فاشی لەسەر (بیروبۆچونی نەتەوایەتی)  گیراوەو ولە  کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٨٨ لە زیندانی ( ئەبو غرێب )لەسێدارە دراوە .

بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییەی کە عەقیدی فرۆکەوان شەهید ( ئایدن مستەفا خەتیب زادە ) لەسەر هەڵەبجە شەهید نەکراوە ، پێم باشە سەرنجی خوێنەران بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕابکێشم :

١ ـ  لەدیمانەیەک لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی ( تورکمان ایلی ) دا ، بەرێز ( تورکان قەساب پاشا) خێزانی شەهید ( ئایدن) ی فرۆکەوان ، و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر لیستی بەرەی تورکمانی دەڵێت : (  شەهید (ئایدن )لەسەر خەبات و تێکۆشان و دڵسۆزی  بۆ نەتەوەی تورکمان  لەساڵی ١٩٧٨ لەلایەن ریژێمی بەعس دەگیرێت وزۆر بەدرندەیی ئازارو ئەشکەنجە دەدرێت ، لە کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٨٨ لە زیندانی  ئەبو غرێب  لەسێدارە دەدرێت ) .

٢ ـ  بەرێز (د. طورهان كتانة) ، نووسەرێکی دیاری تورکمانی عیراقە، هەروەها یەکێکە لە دۆستە نزیکەکانی شەهید ( ئایدن ) و بنەماڵەکەی ،  لەروونکردنەوەیەکدا لە رۆژنامەی (ئەل قەڵعە) دا  ، بەتووندی ئەم زانیارییە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە ناوبراو لەسەر بۆردومان نەکردنی (هەڵەبجە )لەسێدارەدراوە .

( کتانە ) زۆر بەئاشکرا  دەڵێت : ( بۆمن و زۆرانی وەک من جێگای سەرسوڕمانە کە دەڵێن شەهید ( ئایدنی فرۆکەوان) لەسەر رەتکردنەوەی بریاری بۆمباباران کردنی (هەڵەبجە )شەهید بووە ، ئاخر ئەو هەواڵە  پێچەوانەی راستییە ، چونکە شەهید (ئایدن) لەسەر داکۆکی کردنی لە کێشەی ڕەوای نەتەوەکەی ( نەتەوەی تورکمانی ) ، لەلایەن ریژێمی بەعس و پێش کارەساتی (هەڵەبجە ) بەساڵێک  گیراوە ،  دوای ساڵێک مانەوەی لە زیندان و رێک لە ١٩٨٨  لەسێدارە دراوە ) .

٣ ـ بەرێز (  فلاح يازار اوغلو ) کە ناسیارێکی نزیکی شەهید ( ئایدن ) ە ، لە ساڵرۆژی شەهیدبوونیدا نووسیویەتی ودەڵێت : شەهید( ئایدن) ، یەکێکە لە تێکۆشەرە دیارەکانی  نەتەوەی تورکمان و  شاری کەرکووک، لە ساڵی ١٩٨٧ لە سەر داکۆکی کردنی لە کێشەی ڕەوای نەتەوەکەی دەستگیرکرا و دووچاری ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر بووەوە ، بەڵام کۆڵی نەداو سەربەرزانە  لە کانونی یەکەی ١٩٨٨ لەسێدارە درا ، شەهید (ئایدن) لە گۆڕستانی (المصلى ) لەلایەن کەس وکارو رۆلە بەوەفاکانی نەتەوەکەی  ، کە گیانی بۆیان بەخت کرد بەخاک سپێردرا ، دەبێ ئەوەش بڵێم ، شەهید ( ئایدن ) ،لەزیندانەوە  نامەیەکی بە دەستخەتی خۆی بۆ خێزان و رۆڵەتێکۆشەرەکانی نەتەوەکەی نووسیبوەو  تییایدا دەڵێت  : ( بۆ کەس و کارو سەرجه م گەلی تورکمان ، هیوادار هەمیشە وەک  من  سەربەرز بن ، من لەپێناو ئێوەدا خۆم و پلەوپایەم کردە قوربانی ).

ئەم سێ بەڵگەیە  ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت کە عەقیدی فرۆکەوان ( ئایدن مستەفا خەتیب زادە ) وەک هەزاران رۆلەی گەڵانی عیراق بەدەستی جەللادەکانی بەعسی فاشی  لەسەر بیروباوەڕی نەتەوایەتی خۆی ، نەک لەسەربۆردومان نەکردنی ( هەڵەبجە ) لەسێدارە دراوە .

لە کۆتایدا ، هیوادارم ئەم ڕاستکردنەویە سودی هەبێت و چی دیکە بەبێ بەڵگە زانیاری بڵاونەکەینەوە .

دەبێ بۆ میژوش ئەوەش  بڵێم ،  تاکە رۆشنبیری غەیرە کورد کە بۆ هەڵەبجە دلسۆزانە هاتەدەنگ ، زاناو لێکۆڵەرەوەو نووسەری بەناوبانگی عەرەبی  عیراقی ( هادی عەلەوی ) بوو ، کە بەئاشکرا نامەی پاکانەی نووسی و  داوای لێبوردنی لە هەڵەبجەو هەڵەبجەییەکان کرد ونیگەرانی خۆی لەو ستەمكارییە نیشاندا .

 

Image may contain: 1 person

Image may contain: 1 person, text

 

.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە