یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ئازار 2017

وۆرك شۆپی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ دۆكیومێنتی‌ ئاراسته‌كاری‌ باشترین‌و خراپترین یارییه‌كانی‌ منداڵ له‌بازاڕه‌كانی‌ كوردستاندا

بەروار : 19 ئازار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

هۆبه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ، له‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان وۆك شۆپی‌ (وۆرك شۆپی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ دۆكیومێنتی‌ ئاراسته‌كاری‌ باشترین‌و خراپترین یارییه‌كانی‌ منداڵ له‌بازاڕه‌كانی‌ كوردستاندا) به‌ڕێوه‌ ده‌بات.
ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 19ی‌ 3ی‌ 2017، به‌ ئاماده‌بوونی‌  م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و له‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ زیاتر له‌ 40 توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌‌و كادیری‌ پزیشكی‌‌و یاسایی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و ئه‌ندازیاری‌ له‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیدا، له‌ هۆڵی‌ هۆتێل تایتانیك، هۆبه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان، وۆرك شۆپی‌ (به‌رهه‌مهێنانی‌ دۆكیومێنتی‌ ئاراسته‌كاری‌ باشترین‌و خراپترین یارییه‌كانی‌ منداڵ له‌بازاڕه‌كانی‌ كوردستاندا) به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ سه‌ره‌تای‌ ورۆك شۆپه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو تیایدا تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی‌ په‌یوه‌ندییان به‌ منداڵه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌ بایه‌خی‌ یارییه‌كانی‌ ده‌ستی‌ منداڵ كرد له‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر لایه‌نی‌ جه‌سته‌یی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و ژیریی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌ بایه‌خی‌ وۆرك شۆپه‌كه‌ كردو جه‌ختی‌ له‌ توانای‌ كادیرانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرده‌وه‌‌و هیوای‌ خواست هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو پێگه‌ی‌ خۆیان له‌ نێو ژیانی‌ هاووڵاتیاندا زیاتر بچه‌سپێنن به‌ خزمه‌تكردن‌و ڕۆڵبینینی‌ ڕاسته‌قینه‌یان له‌ كایه‌كانی‌ خۆیاندا.
به‌رنامه‌كانی‌ وۆرك شۆپه‌كه‌ له‌ سه‌عات 9ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ده‌ستی‌ پێكردو تا سه‌عات 12 به‌رده‌وام بوون، تیایدا به‌ شێوه‌ی‌ گفتوگۆی‌ كراوه‌و كاری‌ گروپ گفتوگۆی‌ ته‌وه‌ر‌و بابه‌ت په‌یوه‌ندیدار كرا.
ئه‌م وۆك شۆپه‌ هه‌نگاوی‌ دووه‌می‌ كاركردنێكه‌ به‌ ئارسته‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ دۆكیومێنتێك كه‌ بتوانێت باشترین‌و خراپترین یارییه‌كانی‌ منداڵ له‌بازاڕه‌كانی‌ كوردستاندا دیاریبكات‌و پاشان له‌ قۆناغی‌ سێیه‌می‌ كاركردنی‌ خۆیدا ده‌رئه‌نجامه‌كان ئاراسته‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ په‌یوه‌ندیدار بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاریان له‌سه‌ر بكات‌و ڕێگه‌ به‌ یارییه‌ باشه‌كان بدرێت‌و ئاسانكارییان بۆ بكرێت‌و یارییه‌ خراپه‌كانیش قه‌ده‌غه‌ بكرێن یان هێنده‌ گومرگیان بخرێته‌ سه‌ر هێنانیان بۆ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان‌و ساغكردنه‌وه‌یان كارێكی‌ ئاسان نه‌بێت.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە