یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ئازار 2017

کەمپینى ئیتر بەسە خوێن رشتن راگەیەندرا

بەروار : 19 ئازار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 
لەهەرێمى کوردستان کۆمەڵێک رۆژنامەنوس و چالاکەوانى مەدەنى و کەسایەتى لە ناوەوە و دەرەوەى کوردستان واژۆیان کردوە لەسەر یاداشتێک کە ئاراستەى راى گشتى کراوە بۆ ئەوەى جارێکى تر شەڕى براکوژى روونەداتەوە دەڵێن ئیتر بەسە شەڕى براکوژى

هاواری خەڵک بۆ هێزە شەڕکەرەکان
ئیتر بەسە خوێن ڕشتن
دەڵێین بەڵێ بۆ ڕێگرتن لە شەڕ و خوێن ڕشتن
بۆ هێزە سیاسیەکانی کوردستان بۆ ئەو لایەنە سیاسیانەی کە چەکیان بە ناوی پارێزگاریی لە مرۆڤی کورد هەڵگرتووە .
ئێمە وەک کۆمەلێک لە ( ڕۆشنبیران ، هونەرمەندان ، چالاکوانی مەدەنی ، رۆژنامەنووس ، خەڵکی بێ چەک ) بۆ نیشاندانی پەرۆشی خۆمان بەرامبەر بە ژیانی خەڵکی چەوساوەی کوردستان .
بە پێویستیمان زانی بانگەوازی خۆمان لە رێگەی ئەم یااداشتنامەیە بە گوێی ئێوە و سەرجەم ئاشتیخوازان و مرۆڤ دۆستانی ئەم بەناو ووڵاتە ڕابگەیەنین و هاواری ڕاگرتن و ڕێگرتن لە نانەوەی پشێوی و دوو بەرەکی و شەڕی ئینسان کوژی بەرز دەکەینەوە بۆ ئاستێک ، ڕایدەگەیەنین کە ئەگەر ئێوە کەمێک هەستی مرۆڤ دۆستیتان هەبێت غیرەت ناکەن شەڕیکیتر بخەنە سەر خەرمانەی شەڕ و ماڵوێرانیەکانی ترتان کە لە مێژوودا بۆ ئەم گەلەتان خوڵقاندوە ، هەر لەم ڕوانگەیەوە داوا دەکەین سنورێک بۆ پاراستنی کەسیەتی تاکی کورد دابنێن و چیتر لە ژێر ناوی قەومیەت و بە بیانوی خاک و نیشتیمان پارێزیەوە ماڵی خەڵک کاول مەکەن .
هەروەها پێویستە هەموو لایەک ئەم ڕاستیە بزانن کە هیچ جۆرە بیان و پاساوێک نیە بۆ ئەنجامدانی شەڕ لە نێوان ئەم هێزە چەک بەدەستانە لە کوردستان و جێگەی قبوڵکردن نیە چونکە بە بڕوای ئێمە هیچ بەهانەیەک ناتوانێت لە همبەر پاراستن و سەلامەتی ژیانی هاوڵاتیان بەنرختر و گرینگربێت ، ئەرکی هەرە لە پێشی ئەم هێزە سیاسیانەی کوردستانە لە ئیستادا دەبێت بریتی بێت لە گێرانەوەی شکۆ بۆ دانیشتوانی ناوچە ئازاد کراوەکانی ژێر دەستی داعش و گشت خەڵکی کوردستان و سوک کردنی ئەم بارە نا هەموارەی کەو تۆتە سەرشانیان و هەڵدان بۆ هێور کردنەوەی لایەنی دەروونی ئەم گەلە کە لە سایەی دەسەڵاتی نا هەمواری نا سیۆنالیستەوە سەرچاوەی گرتووە ، بیر لە ئاوەدان کردنەوەی شار و گوندە خاپور کراوەکانی جەنگ بکەنەوە بە کار و کرداری لە پیشینە یان بێت ، نەک لە بری ئەمانە جارێکی تر شەڕ و کوشتار و ماڵ وێرانی زێدەتر بەکەن بە دیاری لە جیاتی ئازاد بوونیان لە ستەمی دەوڵەتی داعش .
لێرەوە لە رێگەی ئەم یاداشتەوە داوا دەکەین لە بری چەک گفتوگۆی هەمەلایەنە بە قازانج و سودی ئارامی هەڵبژێرن و لە زوترین کاتدا بگەن بە رێککەوتن ئەگەر نا ئۆباڵی تێکچونی دۆخەکە و نا ئارامی لە کوردستان و دروستکردنی شەڕ و خوێن ڕشتن و زیاد کردنی منداڵی بێ باوک و بێ کاری و برسی کردن و دزی و کوشتن …. هتد وەک تەوقێک دەکەوێتە ئەستۆی ئێوە و بۆ هەمیشە دەبن بە ھێزی دژ بە گەلەکەی خۆتان .
ئێمە کە لە خوارەوە ناومان هاتووە ، لێرەوە داوا لە هەموو ئینسان دۆستێک دەکەین هاوپشت و هاودەنگ بن بۆ ڕێگرتن و شەر مەزارکردنی شەڕ و بە کوشتدان و بێسەر و شوێن کردنی کۆمەلێک ئینسانی تر .
بژی ئاشتی و پێکەوە ژیان ، نەفرت لە شەڕ و خوێن ڕشتنێکی تر .

حسین ئالەیی – رۆژنامەنوس و چالاکوان- کوردستان
عمرچاوشین – رۆژنامەنوس – کوردستان
هاوڕێ کاسترۆ- ڕۆژنامە نوس و چالاکوان – کوردستان
هێمن عەلی – رۆژنامەنوس
سۆران محمود – رۆژنامەنوس- کوردستان
ئەکرەم ڕەسوڵ – رۆژنامەنوس – کوردستان
ئیسماعیل حەمەدەمین – چالاکوانی مەدەنی – کوردستان
عوسمان شەمام – چالاکوانی مەدەنی – کوردستان
زرارڕەسوڵ – چالاک وانی سیاسی – کوردستان
ئارام قادرمامەند – هونەرمەند – کوردستان
لەیلاڕحمد – چالاک وانی مەدەنی – کوردستان
ئارارات ڕحمد – نوسەرولیکۆلەر – کوردستان
عبدعارف – رۆژنامەنوس – مامۆستای زانکۆ
عبدولامحمود – رۆژنامەنوس و چالاک وانی سیاسی
لوقمان حاجی قادر – چالاک وانی مافی مرۆڤ
پیشرەومحمد – نوسەرو وەرگیر
باوکی نڤار- چالاکوان و رۆژنامەنوس
نجیبەمحمود – رۆژنامەنوس چالاکوانی مافەکانی ژنان
بایه‌ زید کریم – چالاک وانی مه‌ده‌نی
فەرمان سادق رۆژنامەنووس – هەولێر
کاروان محمد – ئەندازیار
یعقوب کاکل – ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی
یاسین عبدولا- مامۆستاو چالاک وانی مەدەنی
هیواعمر- رۆژنامەنوس
عوسمان عبداللە گوڵپی – چالاکی مەدەنی
ھۆشیار احمد ھەورامی – چالاکی مەدەنی
نیاز حەمید – نوسەر و ڕۆژنامەنوس
ئامانج ھەرتەلی – رۆژنامەنوس
جبارعزیز – شاعیر
فریادعبدالرحمن – هونەرمەند
ئارام هادی – ڕۆژنامەنوس
ئومێد سالح – چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی
نادرعلی محمد – پەیامنێری – ئاشتی دەستەی دامەزرێنەروسەرپەرشتی کۆنگرەی ئیسلامی لەباشوور ڕەوا مامە – بەڕێوبەری دەزگایی میدیایی ئاڕ نیوز (سەرپەرشتیاری تۆڕی زەنگ نیوز)
شەپۆل بەهمەن – خویندکاری قۆناغی ماستەر
محمد مامند نوسەر
ڕمیرحسن/فۆتۆگرافەر
تریفە احمد/چالاکوانی مەدەنی/لندن
شوان حسن/رۆژنامەنوس/خویندکارى قوناغى
ماستەر
ستاری چیمەنتۆ/ کۆڵن-ئەڵمانیا
فوئاد عزیز /زیوریخ -سویسرا
محمد گربداى/ رۆژنامەنوس
ئەمیر حسەن/ فۆتۆگرافەرکوردستان
بهجت جمال احمد بەڕێوبەری قوتابخانەی مەڵبەندی بنەڕەتی
سابیر تەها ،مامۆستا
مستەفا محمەمەد. رۆزنامەنوس
عبدالرحمن رسول /نووسەرو ڕۆژنامەنووس /هۆڵندا.
تەها سلیمان.. شارەزاو نوسەر لە بوارى جینۆسایدو ئەنفال
شەمال رەئووف ماموستا/ کوردستان
هاوژین ڕەشید/مامۆستا/بریتانیا
هوشیارى عه بدولعه زیز نوسه ر و روژنامه نوس/کوردستان
محمد قادری ئەندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی سکۆتلەندا / بەریتانیا
ئازار کاسترۆ / خویندکار/ رانییه
قادر رسول-سوید
ئومێد بابان ، نەمسا
جه‌وهه‌ر سه‌یدا رۆزنامه‌ نووس
مه‌جیدی مام برایم / به‌ریتانیا
هێرش عوسمان: هه‌ول
جبار سمکو. کریکار. هولندا
محمد امین علی عبدالله/ حاجیاوا
کرێکار علی-ڕانیە
بەکرئاڵەیی/ ئەدیب
تارق ئەحمد پێشمەرگەی دێرین
کریم ممند ڕانیە
بەلین علی ـــــ حاجیاوا
عارف ڕانیەیی لە سوید
عەلی مختار پارێزەر/کوردستان
عمڕ ڕەسوڵ چالاکی سیاسی /کوردستان
حبیبە قادر /مامۆستاــــــ ڕانیە
کارمەند بەکر /ڕاگەیاندکار
جبارـــ ڕانیە
سەید برایم چالاکی مەدەنی
ئەحمەد حاجی -ڕانیە
شێرکۆ ئاڵەیی ـ فۆتۆگرافەر ـ حاجیاوا
محمد تۆفیق/ڕانیە
سۆران ئەحمەد
خرمان محمد المانیا
محمد حمد قادر ( حمه جاف ) … مافناس …. رانیه
قانیعە حویز مامۆستا. لە هەولیر
شه پۆ ل فه تحی که ریم …..نوسه رو رۆژنا مه نوس ……هه ولیر
محمد حمدامین الڵەویردی ،پ.م دێرین . سوید
کاروان عبدرحمان ـــوێنەگر کوردستان
هێرش ابوبکر . اڵمانیا
محمد یوسف رسول
هاوکار عبدولقادر محمود
خه سره و عبدالرحمن حبدالله (ق)

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە