Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 24 ئازار 2017

٤٧ ساڵە سمێڵی نەتاشیووە و درێژی گەیشتووەتە دوو مەتر و ٦٠ سانتیمەتر

بەروار : 24 ئازار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

نەجاتی چەلیک کە هاووڵاتییەکی تەمەن ٨٠ ساڵە و لە شاری چانکری دەژی، ماوەی ٤٧ ساڵە تاڵەکانی سمێڵی نەتاشیووە و درێژی تاڵەکانی سمێڵی گەیشتووەتە دوو مەتر و ٦٠ سانتیمەتر.

چەلیک لە ساڵی ١٩٧٠ەوە تاڵەکانی سمێڵی نەتاشیووە و تا دێت تاڵەکانی سمێڵی درێژتر دەبن، لەگەڵ دەستپێکردنی کۆسپەکانی بەردەمی حەوت ساڵ لەمەوبەر بڕیاری بەستنی تاڵەکانی سمێڵی دەدات. ئێستا کە درێژی تاڵەکانی سمێڵی گەیشتووەتە دوو مەتر و ٦٠ سانتیمەتر، کە سبەینان لە خەو هەڵدەستێت سەرەتا بە رێکخستنی سمێڵییەوە سەرقاڵ دەبێت.

چەلیک گوتی: “لەسەر ئاستی جیهان کەس هێندەی من تاڵەکانی سمێڵی دریژ نین. کێ سمێڵی درێژترە با بێتە بەرامبەرم. ٤٧ ساڵ هەر بە زار خۆشە، ئەگەر کەسێک دەبێتە رکابەرم با بفەرمووێت”.

چەلیک ئاماژەی بەوە دا کە لە شارە گەورەکان خەڵک بە تایبەتی گەنجان وێنەی لەگەڵ دەگرن، ئەویش دڵیان ناشکێنێت و وێنەیان لەگەڵ دەگرێت.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە