چوار شه‌ممه‌ 5 نیسان 2017

بانگهێشتنامەیەک لەهەرێمەوە بۆ بەڕێوەبەرانی کتێبی گینس

بەروار : 05 نیسان 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا
کتێبی گینس تایبەتە بەتۆمارکردنی (ڕیکۆردکردنی )شتەدەگمەنتر و سەیرتروعەجیبترو ودانسقەترو هەموو ترینەکانی تر کەلەوڵاتانی دنیا دەبینرێن یان ڕوو دەدەن یاخود ژمارەی پێوانەییان شکاندوە ، کورت وپوخت گەر بتەوێت توشی شۆک بیت ئەوا باشترین هۆکار خوێندنەوەی ئەو کتێبەیە کەملێۆنانی بە چەندین زمانی زیندوی دنیا لێ چاپدەکرێت بەهۆی ڕوداوەسەیروسەمەرەکانی ناوی .
بۆیە گەر بانگهێشتی بەڕێوەبەران وسەرپەرشتیارانی کتێبی گینس بکەیت بۆ هەرێمی کوردستان ،ئەوا چەندین ڕوداوو لێدوان وشتگەلی سەیر سەیر دەبینن ودەبیستن کە نەک لاپەڕەیەکی کتێبەکە بەڵکو پێدەچێت چەند لاپەڕەیەک پڕ پڕ بکەن لە ژمارەی پێوانەیی دەگمەن ونەبیستراو ، بۆیە تەنها چەند نمونەیەک لەو شتگەلانە دەخەینە ڕوو کە جگە لەتۆمارکردنی لەکتێبەکەدا ، شەرم هەژێنیشە، لەوانە ؛
ـــ وەرن بۆ هەرێمی کوردستان و ببینن پەرلەمانەکەی کە بەدەنگی خەڵکی کوردسان بنیاد نراوە بەژمارەو ڕۆژو کاتژمێر ،کاتەکانی پەکخستنی زۆر زیاتر بوە لەڕۆژە کارابوەکانی ئەمە جگە لەپشووی نێوان خولی گرێدانەکانیشی، کەئەمەش پێشێلکردنی تەواوی دەنگ وبەهاو ئیرادەی خەڵکی کوردستانە ، کەچی ئێستا بێیت و بەخەڵکی بڵێن وەرن لەڕێی ڕیفراندۆمەوە ئیرادەی خۆتان دەر ببڕن وبڕیاری سەربەخۆیی بدەن .
ـــ وەرن گوێ بگرن لەو کەسانەی کە بونەتە لیژنەودەگەڕێن و داوای پاڵپشتی وپشتیوانی ڕیفراندۆم دەکەن کە زۆر ڕووقایمانە دەڵێن ڕیفراندۆم و ڕاپرسی پێویستی بەیاساو پەرلەمان نیە ، لەوەش کارەساتبارتر ئەوەیە کە یەکێک لەوانە کەبۆچونی وایە عەیامێک لەعەیامەکان سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بوە .
ـــ وەرن سەیری بڕیارەکانی پەرلەمان بکەن و بپرسن ، ئەرێ خێرە لە ٤ی تشرینی یەکە می ۱۹۹۲دا بەبڕیاری پەرلەمانی کوردستان سیستمی فیدڕاڵیتان بۆ هەرێم چەسپاند ، کەچی ئێستا بۆ ڕاپرسی وسەربەخۆیی کارتان بە بڕیارویاسای پەرلەمان نیە ، بنوسن ولەکتێبەکەتاندا تۆماری بکەن کەهەرێمێک هەیە عەکسی هەموو دنیا فیدراڵی لەسەربەخۆیی بەلاوە گرنگترو بەهێزترە .
ـــ وەرن سەیرێکی ئەم هەرێمە بکەن کەڕۆژانە و مانگانە وەک بارانی شەستە قەیرانی بەسەردا دەبارێت ،و هەموو کایەکانی ژیان تێیدا خەریکە بەەواوی شیرازەیان تێکدەچێت و لەبەر یەک هەڵدەوەشێت ، داوا ش لەخەڵکی بکەیت بۆ ڕیفراندۆم و وەتەبێژی حکومەتەکەش زۆر ڕاشکاوانە لەجیاتی مژدەی چارەسەری قەیرانەکان بدات بەخەڵکی ، بڵێت مەرج نیە دوای ڕیفراندۆم سەربەخۆیی ڕابگەیەنین بەڵکوئەم کارە وەک فشارو کارتێک لەبەرامبەر حکومەتی فیدڕاڵ بەکاری دەهێنین ،نازانێ وتەکەی سیحری ڕیفراندۆمەکەی لەبەتاڵ بەتاڵترکردەوە .
ـــ وەرن ببینن کە هەرێمێک هەیەوسەرزەمین وژێر زەمینەکەی پڕیەتی لەسامانی سروشتی وکانزایی بەبەهاوگرنگ ،بەڵام خاوەنی ژێر خانێکی داتەپیوی ئابورییەو سفرە، وەرن وبنوسن هەرێمێکی پێنج ملێۆن کەسی هەیە و تەنها لەماوەی ۱۱ ساڵدا بایی ۷ ملیارد دۆلار تەنها سەوزەی هاوردە کردوە ، تەنها لەساڵی ۲۰۱٦ یشدا بایی ٥ ترلێۆن و۱٥۱ ملیارد دینار کاڵاو شمەکی هاوردە کردوە کە ترلێۆنێکی کەمترە لەو پارەیەی حکومەت لەو ساڵەدا داویەتی بە فەرمانبەران و موچەخۆرانی .
ـــ وەرن و بە تۆخی بینوسن کەهەرێمێک هەیە کەهێندە بەکاربەرو نابەرهەمهێنەرە تەنانەت کلێنکس ، حەفازە ، دەسەسڕ ، سڵق ، تور،پیازوکەلەرمیشی لەدەرەوە بۆ هاوردە دەکرێت ، جارێک لەشاری غازی عەنتابی تورکیا سەردانی کارگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی دایبی (حەفازە)مانکرد و پرسیم بەرهەمتان چۆنەو چۆن ساخی دەکەنەوە ، زۆر ڕاشکاوانە پێی وتم کارکردنمان ۲٤ کاژمێرییە و تەنها لە یەک دەقیقەدا بڕی ۱۰۰۰ دایبی بەرهەم دێنین ، لە هەر هەزار دانەیەک ٦۰۰ دانەیان بۆ هەرێمەکەی ئێوە دەنێرین .
باشە گەر بەهیوای سەربەخۆیی بون بۆ لەو پارە خەیاڵیەی کەتەنها لەبەغدادەوە هاتوە بۆ هەرێم لەساڵی ۲۰۰٤ بۆ ۲۰۱٤ کەزیاتر بوو لە ۷٥ ملیار دۆلار ،نەتانتوانی نیمچە ژێرخانێکی ئابوری گەشەکردو بنیاد بنێن ودروستی بکەن .
دنیایەک شتگەلی سەیروسەمەرەو عەجیب وغەریبی جۆراوجۆری ترمان هەیەوتەنها شتێکە کەتوشی قەیران نەبوبێتین لەو ڕوەوە .
بۆیە پێم وایە لەم سەر زەمینە فراوانەدا ئەستەمە کەسێکت دەست بکەوێت لەگەڵ دروستبونی کیان و دەوڵەتی سەربەخۆدا نەبێت چونکە ئەوە بابەتێکی هم نیشتمانی و هەم نەتەوەییە ، بەڵام کەیی و بە چ شێوازو میکانیزمێک .

ـــ ..

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە