Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 7 حوزه‌یران 2016

مووچەى خانەنشینان 109 ملیار دینارە دەکاتە لە%16 کۆى مووچەخۆرانى هەرێم

بەروار : 07 حوزه‌یران 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

mucha g

 

جێگری بەڕێوەبەری گشتی خانەنشیانی هەرێم راگەیاند ئەم هەفتەیە موچەی مانگی ئاداری خانەنشینان دابەشناکرێت.

لەشکر ئیبراهیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی خانەنششیانی هەرێم لە لێدوانێکدا رایگەیاند “بڕیاربوو ئەم هەفتەیە موچەی خانەنشیان دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی پێدانی موچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، موچەی خانەنشیان دواکەوت بۆ هەفتەی داهاتوو”.

ناوبراو لە لێدوانەکەیدا بۆ دوارۆژ وتیشی: “بەدڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو موچەی خانەنشیان دابەشدەکرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووری رۆژی دابەشکردنەکەی پێرانەگەیاندووین”.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ژمارەی خانەنشیانی سەربازی و مەدەنی 222 هەزار کەسە و موچەی گشتی خانەنشیان مانگانە 109 ملیار دینارە، کە دەکاتە 16%ی موچەی گشتی حکومەتی هەرێم.

بەپێی سیستەمی پاشەکەوتکردنی موچە، تەنیا هەزار خانەنشینی پلە باڵا پاشکەوت لەموچەکانیان دەکرێت.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە