شه‌ممه‌ 15 نیسان 2017

لە فەرەنسا فەیسبووک 30 هەزار هەژماری داخست

بەروار : 15 نیسان 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لە فەرەنسا فەیسبووک زیاتر لە 30 هەزار هەژماری ساختەی بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵە و دوور لەراستییەوە، داخست.

بەرپرسی تیمی ئاسایشی فەیسبووک، شەبنەم شایک لەلێدوانێکدا کە لە بلۆگی فەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکرد بەهۆی ئەوەی زانیاریی فریودەر و هەواڵی ناڕاستیان بڵاوکردووەتەوە، ئەو هەژمارانە داخراون.

شەبنەم شایک رایگەیاندووە ”لەچوارچێوەی ئەو پاکسازییەی لە فەڕەنسا دەستمان پێکردووە، زیاتر لە 30 هەزار هەژمارمان داخستوووە”.

شایک باسی لەوەشکرد ئەو رێوشوێنانەی گرتوویانەتە بەر بەو مانایە نایەت کە هەر هەژمارێکی ساختە هەبێت داخرابێتن، بەڵام ئەوان ئامانجیان ئەوەیە چالاکییەکانیان بۆ داخستنی ئەو جۆرە هەژمارانە زیاد بکەن.

تیشكی خستە سەر ئەوەش کە ئەو هەژمارانەی کە زانیاری هەڵە بڵاودەکەنەوە، زیاتر دەبنە هۆی گەیاندنی زیان بە هاووڵاتییان لەرووی ماددییەوە و بە ئاراستەیەکی هەڵەیاندا دەبەن.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە