Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 1 ئایار 2017

بەووێنە :حزبی شیوعی سلێمانی سور پۆش کرد

بەروار : 01 ئایار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

فۆتۆ : رەهێل عبداللە – فەرهاد عبداللە
کۆمیتەى پارێزگاى سلێمانى حزبى شیوعى کوردستان ببۆنەى یەکى ئایار رۆژى کرێکاران لەبەردەم باخى گشتى سلێمانى کۆبونەوە دواتر بە رێپێوان بۆ داخوازى مافى کرێکاران بە نێو شەقامى مەولەوى رۆیشتن لەبەردەم مزگەوتى گەورەى سلێمانى لە مەیدانى کرێکاران یاداشتى حزبى شیوعیان دا بە راى گشتى و کەناڵەکانى راگەیاندن و حکومەتى هەرێم .
بەو رێپێوانەدا کە دروشمى نابۆ دروست کردنى قەیران و برسیکردنى خەڵکى شیوعیەکانى سلێمانى و خەڵکانێک کە هاتبوونە نێو رێپێوانەکە دەوترانەوە

دەقى بەیاننامەى حزبى شیوعى کوردستان
بەیاننامەى کۆمیتەى ناوەندى حزبى شیوعى کوردستان
بەبۆنەى یەکى ئایار رۆژى جیهانى کرێکاران
لەیەکى ئایارى ئەم ساڵ دا (131)ساڵ بەسەر یادى راپەرین وخۆپیشاندانى کرێکارانى شارى شیکاگۆ دژبە سیستەمى سەرمایەدارى تێپەردەبێت .لەوکاتەوە یەکى ئایار وەک رەمزى خەباتى چینایەتى کرێکاران دژ بە سیستەمى سەرمایەدارى بۆتە رۆژێکى هاریکاری نێونەتەوەیى کرێکاران . لەیەکى ئایارى هەموسالێکدا کرێکاران وپارتە چەپ وکۆمەنیستەکان جارێکى تر پەیمانى تێکۆشانى چینایەتى دژ بە سیستەمى سەرمایەدارى لە پێناو بنیاتنانى سۆسیالیزم، نوێدەکەنەوە .
ئەمرۆ کرێکارانى جیهان لە هەلومەرجێکدا پێشوازى لە یەکى ئایار دەکەن کە قەیرانى سەرمایەدارى هاوچەرخ لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى قوڵتردەبێتەوە و کاری تەواو دەکرێت بۆ گواستنەوەى ئەم قەیرانە لە ناوەندەکانی سەرمایەداری بۆ وڵاتانی سەرمایەداری وابەست لەوانەش بۆ وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەراست کە بەشێک لە دەرکەوتەکانی ئەم قەیرانە خۆى لەدروستکردنى شەرو سەرقاڵکردنى کرێکاران بە ململانێى مەزهەبى وشەرى ناسنامەى لۆکاڵى دەبینێتەوە ، بۆ تێکرای ئەمەش بە مەبەستی دروستکردنى بازارو گواستنەوەى ململانێى چینایەتى بۆ ململانێى مەزهەبى وئاینى یە .هاوکات لەسەر ئاستى ئەوروپاو ئەمریکا بەهۆى زاڵبونى گوتارى پۆپۆلیزم وراسیزم وهەرەشەکانى پارتە راسترەوەکان ، مافەکانى مرۆڤ و نەریتەکانی بەیەکەوەژیانى ئاشتیانە ئەمرۆ زیاتر لە هەمووکاتێکدا لەبەردەم هەرەشەدایە .
ئەوەى لە وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەراست وعێراق وهەرێمى کوردستاندا بەرێوەدەچێت خۆى لە زاڵبونى سیاسەتى وڵاتە سەرمایەدارەکان وململانێی نێوان جەمسەرکانی وسیاسەتى ناکۆک ودژ بە یەکی وڵاتە هەرێمایەتیەکان دەبینێتەوە کە هاوکاتە لەگەڵ ئیشکالیەتى دەوڵەتدارى، کەبۆتە هۆى شەرو قەیرانى سیاسى وئابورى ولەدەستدانى تواناى مادى ومرۆیى کۆمەڵگاکەمان .
ئەم بارودۆخەش لە عێراق وهەرێمى کوردستاندا کە پشتى لە گەشەپێدانی مرۆیى وبەردەوام وبنیاتنانى ژێرخانى ئابورى نیشتمانى کردووە، لەگەڵ پەیرەوکردنى سیاسەتى ئابورى بەرخۆرى (ریعی) یەکدەگرێتەوە ،لەهەمانکاتدا بۆتە هۆى بڵاوبونەوەى گەندەڵى دارایى وکارگێرى ودەست بەسەرداگرتنى بازارى وڵات لەلایەن سەرمایەدارانى مشەخۆرو بیروکرات لەوانەی کە پێگەی خۆیان لە حکومەتدا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارهێناوە. .
لە ئەنجامى بەردەوامى ئەم هەڵومەرجە وچەندین هۆکارى دیکە ، هەرێمى کوردستان رووبەرووى قەیرانێکى قوڵى سیاسى وئابورى ودارایى دەبێتەوە .کەبەپلەى یەکەم سیاسەتى پەیرەوکراوى حکومەت لە رابردوو لێ بەرپرسیارە، لەوەش ترسناکتر نەخشە رێگاى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە بەهەماهەنگى بانکى نێودەوڵەتی لەمانگى ئایارى ساڵى 2016 ، وەک دیدگاى حکومەتى هەرێم بۆ ساڵى 2020 راگەینرا ، خاڵە سەرەکییەکانى برتییە لە زیادکردن ودانانى رسومات وباج لەسەر هاوڵاتیان وکەمکردنەوەى خەرجی حکومەت لە رێگاى پاشەکەوتی زۆرەملێ فەرمانبەران وخانەنشینان ونەهێشتنى کۆمەکى حکومەت بۆ بوارەکانى خزمەتگوزراى وبنزین ونەوت وخۆراک هتد .. هاوکات فرۆشتنى کەرتى گشتى بۆ کەرتى تایبەت وپاڵپشتیکردنى وەبەرهێنانی بیانە .
لە ئاکامی ئەم سیاسەتە داتاکان ئاماژەى ترسناکمان پێ دەلێن لە هەڵکشانى رێژەى بێکارى وهەژارى لە ناوچینى کرێکارانى کەرتى تایبەت و بێدەرامەتی کرێکارانى کەرتى گشتى و لە نێوەندی فەرمانبەراندا.
حزبمان حزبى شیوعى کوردستان داوا لە چینى کرێکار و رەنجدەرانی بیروبازوودەکات ، لەیەکى ئایاردا ریزەکانمان یەکبخەین و تێکۆشانمان چربکەینەوە بۆ :
1- لەگەڵ سەندیکاکانى کرێکارانى جیهان وسەرجەم هێزە ئاشتیخوارەکان ، لە پێناو ئاشتى و بەیەکەوەژیان و نەمانى چەکى ئەتۆمى و ، کۆتایهێنان بە پێشبرکێى چەکدارى ودامالێنى چەک وکۆتاى هێنانى جەنگ، تێبکۆشین .
2- بناتنانى دەوڵەتێکى مەدەنى علمانى و دیموکراسیى وبنایتنانى کۆمەڵگاى مەدەنى وچەسپاندنى دیموکراسى سیاسى وئابورى وکۆمەڵایەتى وتوانا سازى کۆمەڵایەتى .
3- لە پێناو کاراکردنەوەى پەرلەمان وحکومەت وچارەسەرکردنى کێشەى سەرۆکایەتى هەرێم و ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە کاتى خۆى، کاربکەین .
4- ئەنجامدانى ریفراندۆم لە هەرێمى کوردستان وگەرانەوە بۆ ئیرادەی هاوڵاتیان لە پێناو دیاریکردنى مافى چارەنوسى گەلی کوردستان .
5- پێداچونەوە بە سیاسەتى ئابورى بەرخۆرى ورەتکردنەوەى سیاسەتى نیولیبرالیزمى حکومەتى هەرێمى کوردستان .
6- هەڵوەشاندنەوەى پاشەکەوتى ئیجبارى سەرموچەى فەرمانبەرانى کەرتى گشتى .
7- کارکردن بۆ گەشەپێدانی مرۆیى بەردەوام وبنیاتنانى تواناى مرۆیى کوردستانى وتواناسازى کۆمەڵایەتى .
8- دەرکردنى یاسایەکى کارو خانەنشینى وبیمەى کۆمەڵایەتى ،بەشێوەیەک لە خزمەتى کرێکاران وبەپێ پێوەرەکانى نێودەوڵەتى رێکخراوى کارى جیهانى .
9- دیاریکردنى لایەنى کەمى کرێ کە گونجاوبێت بۆ ژیانێکى شەرەفمەندانە لەمرۆدا .
10- نەهێشتنى مامڵەى هاوشێوەى کۆیلە بە کرێکارى بیانى لە هەرێمى کوردستان .
11- نەهێشتنى دەستیوەردانى دەسەڵات لە سەندیکاکانى کرێکاران وهەڵبژاردنى پاکوبێگەر دوور لە ویستى حزبى لە پێناو سەندیکایەکی سەربەخۆ کە نوێنەرى راستەقینەى کرێکاران .
12- مسۆگەرکردنی ئازادى کارى سەندیکایى لە کەرتى گشتى وکەرتى تایبەتدا .
13- لە پێناو دابینکردنی مافى بیمە کۆمەڵایەتییەکان بۆکرێکاران و بیمەى مافى دایکایەتى کرێکارانى ئافرەت ودەستەبەرکردنى داینگاو باخچەى ساوایان بۆمنداڵەکانیان .
14- رەخساندنى هەڵى کاری یەکسان لە نێوان کرێکارانى ژن وپیاو ونەهێشتنى جیاوازى بەرامبەر کرێکاران لەسەر بنەماى رەنگ ونەتەوە وناوچەو ئاین .
کۆمیتەى ناوەندى حزبى شیوعى کوردستان
26-4-2017

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە